رووداو - هەولێر
له به‌رازیل به‌هۆى ته‌قینى بهنداوێكهوه 40 كه‌س گیانیان لەدەستدا، 250 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.
رۆژى شه‌ممه به‌نداوێك له باشوورى به‌رازیل ته‌قى، بەو هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر له كارمه‌ندانى كانێكى خه‌ڵوز له كاتى نانى نیوه‌ڕۆدا به‌ر شه‌پۆلى تووندى ئاوەکە كه‌وتن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى تیمه‌كانى گه‌ڕان و به‌دواداچوون، تاوه‌كو ئێستا 300 كه‌س بێسه‌روشوێنن، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ژماره‌ى قوربانییه‌كان زیاتر بێت
ژماره‌یه‌كى زۆر له خه‌ڵكى شارى برومادینهۆ چاوه‌ڕوانى بیستنى هه‌واڵى ئه‌ندامانى خێزانهكانیانن كه بەهۆی ئەو رووداوەوە دیارنه‌ماون.
شه‌پۆلى ئاوه‌كه گونده‌كانى نزیك ئه‌و ناوچهیهشى گرته‌وه و بووه هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌رازیل رووداوه‌كه به "تراژیدیا" ناوببات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ