جۆن کێری: ترەمپ خیانەتی لە کوردی هاوپەیمانمان کرد

26-10-2019
عەلی زەڵمی
نیشانەکردن رۆژئاوای کوردستان
A+ A-

رووداو- هەولێر 

وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا رەخنەی تووندی لە دۆناڵد ترەمپ گرت و رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا بەو بڕیارەی دوو هەفتە پێش ئێستای خیانەتی لە کورد کرد. 


جۆن کێری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن گوتی، کورد هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەمریکا بووە و لە شەڕی دژی داعش و کۆنتڕۆڵکردنی سنووری نێوان سووریا و تورکیادا رۆڵێکی سەرەکی گێڕا و ئاماژەی بەوەشکرد، کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان بۆئەوەی رێگری لە چوونی جیهادی زیاتر بۆ ناو سووریا بگیرێت کارێک بوو تورکیا ئامادە نەبوو بیکات. 

جۆن کێری ئاماژە بەوە دەکات، ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا بەرامبەر کورد کردی خیانەتێکی گەورە بوو. وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆک ترەمپ بەو کارەی کە کردی رێگەی بە سەرۆککۆماری تورکیا دا ئەوەی کە داوای دەکرد بەدەستیبهێنێت. 

جۆن کێری گوتی، زیانەکە ئەو کاتە دەستیپێکرد کە سەرۆک ترەمپ تویتی کرد و رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی دەکشێنێتەوە و بەو کارەشی پێگەی ئەمریکای لاوازکرد لەو هەوڵە بەردەوامانەی کە دەیدا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا بەشێوەیەکی ئاشتیانە.

لەدوای راگەیاندنی کشانەوەی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا، تورکیا لە 9-10-2019 هێرشیکردەسەر رۆژئاوای کوردستان، ئەو بڕیارەی ترەمپ لە ناوخۆی ئەمریکا رەخنەی تووندی لێگیرا و بە خیانەت وەسفی دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلۆن مەسک. وێنە: Getty Images

مەسک پێیوایە دروستکردنی فڕۆکەی جەنگی لە سەردەمی پێشكەوتنی درۆنەکان دا گەمژەییە

ئیلۆن مەسک، ملیاردێر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی تێسلا، سپەیس ئێکس و ستارلینک؛ پێوایە، دروستکردنی فڕۆکەی جەنگی لە سەردەمی پێشکەوتنی درۆنەکاندا گەمژەییە.