وەزیری دەرەوەی کۆڵۆمبیا بۆ رووداو: نەتەنیاهوو یاسا جێبەجێ ناکات

26-09-2024
تەنیا ئەحمەد
 لویز جیلبێرتۆ موریلۆ، وەزیری دەرەوەی کۆڵۆمبیا.
لویز جیلبێرتۆ موریلۆ، وەزیری دەرەوەی کۆڵۆمبیا.
نیشانەکردن UNGA 2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دەرەوەی کۆڵۆمبیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هیچ ئاسۆیەکی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نابینن و نەتەنیاهوو یاسا و بڕیارنامەکان جێبەجێ ناکات. ئەو داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کاری زیاتر بکەن.
 
رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، لویز جیلبێرتۆ موریلۆ، وەزیری دەرەوەی کۆڵۆمبیا بە دیار کوردە، نێردراوی رووداو بۆ نیویۆرک و رووماڵی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی راگەیاند، ئەوان نابینن نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکە ئاشتی بگەڕێننەوە بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
 
موریلۆ نموونەیەکی لەسەر بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هێنایەوە و گوتی: "دەبینین کە نەتەنیاهوو یاسا و بڕیارنامەکان جێبەجێ ناکات، بۆ نموونە ئەوانەی لە دادگەی نێودەوڵەتیی داد دەرچوون. ئێمە زۆر نیگەرانی ئەوەین. داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم کاری زیاتر بکەن."
 
لە دژی هێرشکردنە سەر کەرتی غەززە، کۆڵۆمبیا لە 03-05-2024 هەموو پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل بڕی و هاوسۆزیی خۆی بۆ فەلەستین دەربڕی.
 
لەلایەکی دیکە، رۆژی 23-09-2024 گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا رایگەیاند، هەر کەسێک بەرگریی لەم جینۆسایدە بکات یانیش بێدەنگ بێت، ئەوە مرۆڤایەتیی خۆی لەنێو بردووە.
 
جەنگی غەززە لە 07-10-2023 دەستیپێکرد و 11 رۆژی ماوە بۆ ئەوەی پێ بنێتە ساڵی یەکەمی تەمەنی. جەنگەکە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 1200 کەس لە ئیسرائیل و 41 هەزار کەسی لە فەلەستین کوشتووە.
 
دەقی قسەکانی لویز جیلبێرتۆ موریلۆ، وەزیری دەرەوەی کۆڵۆمبیا بۆ رووداو
 
رووداو: زۆر سوپاس جەنابی وەزیر. دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست چۆن دەبینی؟ پێتوایە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکە دەتوانن ئاشتی بۆ تەنگژەکانی ئەو ناوچەیە بگەڕێننەوە؟
 
لویز جیلبێرتۆ موریلۆ: ئەوە ئەو شتەیە ئێمە دەمانەوێت، بەڵام نابینین ئەوە رووبدات چونکە دەبینین کە نەتەنیاهوو یاسا و بڕیارنامەکان جێبەجێ ناکات، بۆ نموونە ئەوانەی لە دادگەی نێودەوڵەتیی داد دەرچوون. ئێمە زۆر نیگەرانی ئەوەین، سەرۆکی کۆڵۆمبیاش باسی کرد، ئێمە هەڵوێستێکی زۆر گرنگمان هەبوو، چونکە پێمانوایە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە کاری زیاتر بکات، چونکە ئەمە قبووڵکراو نییە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمبوڵانسێک لە شوێنی رووداوەکە. وێنە: AFP

کەسێکی بە رەچەڵەک سعودی پەیوەندیدار بە رووداوەکەی ئەڵمانیاوە دەستگیرکراوە

بەرپرسانی ئەڵمانیا دەڵێن، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی رووداوەکەی مارگدێبورک لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون گەیشتە 2 کەس و 68 کەسی دیکەش بریندار بوون. پۆلیس تۆمەتبارێکی 50 ساڵی بە رەچەڵەک سعودی دەستگیرکردووە.