91 ساڵە بەڕازیل وشکەساڵی بەمشێوەیەی بەخۆوە نەبینیوە

26-09-2021
دڵزار زوبێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕازیل بە وشکترین ساڵدا تێپەڕدەبێت، ئەو وشکەساڵییە ماوەی 91 ساڵە هاوشێوەی نەبووە کە بووەتەهۆی ئەوەی بەشێک لە وێستگەکانی کارەبا لەکاربکەون و بەمەش خەڵکی بەشێک لە ناوچە هەژارنشینەکان بێ کارەبا و ئاو ماونەتەوە.
 
حکومەت کرێی کارەبای بەرزکردووەتەوە و ئاوی لە بەشێک لە ناوچەکان گرتووەتەوە. ئەو دانیشتووانەی لە گەڕەکە هەژارەکاندا دەژین، بە دەست بەرزبوونەوەی کرێی کارەبا دەناڵێنن، بەشێوەیەک ناچاری کردوون لە نێوان دانانی پارچە خواردنێک لەسەر سفرەی ماڵەکانیان و رووناککردنەوەی ماڵەکانیان یەکێکیان هەڵبژێرن. 
 
رۆزا بێنتا، دانیشتووێکی ناوچەکە دەڵێت، "چەند جارێک کۆمپانیای کارەبا تەلەفۆنیان بۆ کردووم و داوام لێدەکەن قەرزەکەم بدەم. منیش پێمگوتوون کە خواردن لە دەمی منداڵەکانم ناگرمەوە بۆ ئەوەی پارە بدەم بە ئێوە. ئەگەر بیانەوێت کارەبا ببڕن دەتوانن بێن بیبڕن. خۆی هەفتەی پێشووتر ئاویشمان نەبووە."
 
لە وڵاتێکی وەکو بەڕازیل دا کە 2 لەسەر 3ی بەرهەمی کارەباکەی لە رێگەی بزوێنەری کارۆئاوییەوە دابیندەکرێت، کەمیی بارانبارین کێشەی زۆری بۆ وڵاتەکە دروستکردووە.
 
لە مانگی ئابی ئەمساڵدا حکومەتی بەڕازیل کرێی کارەبای بە رێژەی 6.78٪ بەرزکردووەتەوە، هاوکات لە ساوپاولۆ بە سەتان کەس چاوەڕێ دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ خاوەن کۆمپانیای کارەبا سەبارەت بە دانەوەی قەرزەکانیان رێکبکەون.
 
فابیانۆ کارڤالهۆ، گوتەبێژی کۆمپانیای کارەبا دەڵێت، "بەهۆی قەیرانی کارەباوە کە رووبەڕوومان بووەتەوە، هەندێک لە بڕیارەکان کە لەلایەن ئاژانسی کارەبای نیشتمانییەوە دەرکراون بە جۆرێکە کە نرخی کارەبا زیاتر بووە. لێرە ئێمە کارئاسانیمان بۆ 390 کەس کردووە تاوەکو قەرزەکانیان بدەنەوە و ئەمڕۆ توانای یارمەتیدانی 800 کەسمان هەیە."
 
زۆر کەس پارەی ئەو کارەبایەی بۆیان هاتووەتەوە زیاترە لەو مووچەیەی مانگانە وەریدەگرن. بەشێکیشیان قەرزیان کردووە بۆ ئەوەی کرێی کارەبا بدەن. زۆربەیان بێهیوا بوون لەوەی بتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە. 
 
قەیرانە سرووشتییەکانی وەک وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاو دیاردەی بەرچاوی گۆڕانی کەشوهەوان، کە دانیشتووانی ئەم ناوچانە پێیەوە دەناڵێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ."

کۆنە نەیارەکەی ترەمپ بناسە کە بە جێگری خۆی هەڵیبژارد

جەی دی ڤانس، سیناتۆری تەمەن 39 ساڵی ویلایەتی ئۆهایۆ، رۆژگارێک دەیگوت "هەرگیز نابێتە لایەنگری ترەمپ." ترەمپی بە "گەمژە" و "هیتلەری ئەمریکا" وەسف دەکرد.