لە کاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 156 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەکرا

26-07-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دابەزی، لە کاتی داخستنی بۆرسەی هەولێر، 100 دۆلار بە 156 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 26-07-2023، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا 100 دۆلار بە 154 هەزار و 100 دیناری عێراقی بوو، بەڵام لەکاتی داخستندا 100 دۆلار بە 156 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەم پێیە، تەنیا ئەمڕۆ لە بازاڕی دراوی هەولێر، بەهای 100 دۆلار زیاتر لە دوو هەزار دینار بەرزبووەتەوە. حاجی سابیر دەڵێت، لە بازاڕی دراوی هەولێر ئەمڕۆ نزمترین ئاستی بەهای دینار 157 هەزار و 800 دینار بووە بەرامبەر بە هەر 100 دۆلارێک.
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر پێیوایە ئەو دابەزینەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار "کاتییە"، ئەگەر سزاکانی سەر بانکەکانی عێراق هەڵبگیرێن، دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە و ئەگەر هاوکات لەگەڵ ئەوە بڕیاری پێدانی دۆلار بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بە نرخی فەرمی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، رەنگە لە یەک رۆژدا بەهای 100 دۆلار حەوت بۆ هەشت هەزار دینار دابەزێت.
 
هاوکات جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە رووداوی گوت، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا 100 دۆلار بە 153 هەزار و 750 دینار بوو، بەڵام لەکاتی داخستندا 100 دۆلار بە 156 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا. 
 
جەبار گۆران دەڵێت، لە بازاڕی دۆلاری سلێمانی ئەمڕۆ نزمترین ئاستی بەهای دینار 157 هەزار و 750 دینار بووە بەرامبەر بە هەر 100 دۆلارێک.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە بانکی ناوەندیی عێراق 224 ملیۆن و 307 هەزار و 315 دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە 22 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاری بە نەختینە بووە و ئەوی دیکەی بۆ حەواڵە بووە.
 
هۆکاری ئەم دواییەی دابەزینی بەهای دینار دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارێکی ئەمریکا کە 19ـی ئەم مانگە مامەڵەکردن بە دۆلاری لە 14 بانکی عێراقی قەدەخە کرد و بەوە تۆمەتباری کرن کە دۆلاریان بۆ ئەو وڵاتانە ناردووە سزای ئەمریکایان لەسەرە.
 
لە دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، فرۆشی نەختینەی دۆلار لە بانکی ناوەندیی عێراق کە کاریگەری لەسەر بەهای دینار لە نێوخۆدا هەیە، بۆ نزیکەی نیوە بەراورد پێش بڕیارەکە کەمیکردووە.
 
لە دوای بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە لە چوارشەممەی رابردوو، بەهای 100 دۆلار بە سەرووی 150 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمبوڵانسێک لە شوێنی رووداوەکە. وێنە: AFP

کەسێکی بە رەچەڵەک سعودی پەیوەندیدار بە رووداوەکەی ئەڵمانیاوە دەستگیرکراوە

بەرپرسانی ئەڵمانیا دەڵێن، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی رووداوەکەی مارگدێبورک لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون گەیشتە 2 کەس و 68 کەسی دیکەش بریندار بوون. پۆلیس تۆمەتبارێکی 50 ساڵی بە رەچەڵەک سعودی دەستگیرکردووە.