هەوڵی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سەرۆکی کۆڵۆمبیا درا

26-06-2021
لهۆن نەسرەدین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکەکەی سەرۆکی کۆڵۆمبیا تەقەی لێکرا و هەوڵی خستنەخوارەوەی درا، هەوڵەکە شکستی هێناوە و ئیڤان دوکێ، سەرۆکی کۆلۆمبیا بەڵێندەدات بەردەوام بێت لە شەڕکردن دژی گرووپەکانی دژی حکومەت.
 
لەنێو فڕۆکەکەدا جگە لە سەرۆکی کۆڵۆمبیا، هەردوو وەزیرانی بەرگری و ناوخۆش هەبوون.
 
ئیڤان دوکێ، دوای ئەوەی لە هەوڵی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی رزگاریبوو، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد، ئەو ئاماژەی بە هیچ گرووپ و لایەنێك نەدا، بەڵام  هێرشەکە لە ناوچەی کاتاتەمبۆ لە باکووری کۆلۆمبیا و لە نزیک سنووری ڤەنزوێلا ئەنجامدرا و لەو ناوچەیەش چەندین  گرووپی چەکداری دژی حکومەت هەن. 
 
لەدوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە رۆژی 14ـی ئەم مانگەدا لە بنکەیەکی سەربازیی سوپای کۆڵۆمبیا و برینداربوونی 36 سەرباز، حکومەت باری نائاسایی لە ناوچەکەدا راگەیاند.
 
دەقی قسەکانی ئیڤان دوکێ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا
 
"لەکاتێكدا فڕۆکەکەمان دەنیشتەوە، هەوڵی کوشتنمان درا. لەنێو فڕۆکەکەدا من و وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ هەبووین، بەڵام هەوڵەکە بەهۆی ئەو فڕۆکانەی کە بەرگرییان لێدەکردین شکستی هێنا. ئێمە لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە کە تەنانەت بۆ یەک ساتیش لە شەڕکردن دژ بە تیرۆر و تیرۆریستان پاشگەز نابینەوە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.