کۆرۆنا زیاتر لە 24 ملیۆن یۆرۆ زیانی بە داهاتی بورجی ئیفڵ گەیاندووە

26-06-2020
عیسا حەسەن
نیشانەکردن فەرەنسا کۆرۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دوای شەڕی جیهانی دووەمەوە، جاری یەکەمە بورجی ئیفڵ بۆ ماوەیەکی درێژ دابخرێت. داخستنەکەش 24 ملیۆن یۆرۆ زیانی بە داهاتی بورجەکە گەیاندووە.
 
رۆژی پێنجشەممە 25-6-2020 دوای 140 رۆژ لە داخرانی بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بورجی ئیفڵ بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوەوە. لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بورجەکەدا، گەشتیاران و خەڵکی ناوخۆی فەرەنسا، بە مۆسیقا و نمایشی تایبەت پێشوازیان لێکرا. 
 
بەر لە کردنەوەی، ماوەی چەندین رۆژە سەرپەرشتیارانی بورجی ئیفڵ سەرقاڵی پشکنین بوون بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە روودانی هەر کێشەیەک رووبەڕووی گەشتیاران ببێتەوە.
 
ئێستا کە بورجەکە کراوەتەوە وەک پێش کۆرۆنا پێشوازی لە ژمارەیەکی زۆر سەردانیکەر ناکات و ژمارەی ئەو کەسانەی سەردانی دەکەن سنووردارکراوە. بەرزکەرەرەکان بۆ لووتکەی بورجەکە کاریان پێناکرێت، تەنیا نهۆمی یەکەم و دووەمی بورجەکە بەردەستن. 
هەموو ئەو کەسانەش کە تەمەنیان لەسەرووی 11 ساڵییەوەیە و دەیانەوێت بەسەر بورجەکەدا سەربکەون، دەبێت ماسک ببەستن و پابەند بن بە رێکارەتەندروستییەکانەوە. 
 
درێژی بورجی ئیفڵ 324 مەترە و لە ساڵی 1887 بنیاتنراوە. بورجەکە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکات و لە مانگی هاوینیش کە خەڵکی ئەوروپا لەو کاتەدا زۆر گەشت دەکەن، رۆژانە 23 هەزار کەس سەردانی دەکەن و بەمەش داهاتێکی زۆر بۆ حکومەتی فەرەنسا کۆدەکاتەوە. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساڵانە لە 10ی موحەڕەم زیارەتکارێکی زۆری شیعەمەزهەب لە سەرتاسەری جیهان سەردانی عێراق دەکەن و لە نەجەف و کەربەلا کۆدەبنەوە، ژمارەی زیارەتکارانی ئێرانی و پاکستانی پشکی شێریان بەردەکەوێت.

دەرفەتی کار لە عێراق بۆ پاکستانییەکان زیاتر دەبێت

بەغدا و ئیسلام ئاباد بەنیازن یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکەن و رێکبکەون لەمەودوا دەرفەتی کاری زیاتر بۆ پاکستانییەکان لە عێراق بڕەخسێندرێت، ئەمەش وادەکات هاووڵاتییانی پاکستانی بە نایاسایی لە وڵاتەکە نەمێننەوە.