گالەری

26-06-2019
11 Photos
رووداو @Rudawkurdish

رووداو- AA

لە كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاغه‌ز له‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی شاری بۆگۆری ئیندەنووسیا له‌ پاشه‌ڕۆی فیلی جۆری سومەترە کە جۆره‌ فیلێكی تایبه‌ته‌ بە دوورگەی سوومەترە، کاغەز دروستدەکرێت.

پاشه‌ڕۆی فیله‌كان ده‌شۆردرێته‌وه‌، دواتر ده‌كوڵێندرێت و بوونەوەرەکانی ناوه‌وه‌ی له‌ناو ده‌برێن، پاشان ریشاڵه‌كانی ناو پاشه‌ڕۆكه‌ وشك ده‌كرێنه‌وه‌ و ده‌كرێن به‌ كاغه‌ز. له‌ 100 كیلۆگرام پاشه‌ڕۆی فیلدا نزیكه‌ی 12 كیلۆگرام ریشاڵ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت كه‌ به‌ تێكڕایی 210 پەڕە كاغه‌زی جۆری A3 لێ به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.

رۆژانه‌ نزیكه‌ی دوو تۆن پاشه‌ڕۆی ئه‌و فیلانه‌ كۆده‌كرێنه‌وه‌ جگه‌ له‌ دروستكردنی كاغه‌ز وه‌ك په‌ینی سرووشتی بۆ كشتوكاڵ به‌كارده‌هێندرێن.