براوەکانی فیستیڤاڵی فیلمی کان لە رێگەی رووداوەوە پەیامی سەرکەوتنیان دەگەیێنن
رووداو دیجیتاڵ
لە رێگەی مایکی تۆڕی میدیایی رووداوەوە براوەکانی 77ەمین فێستیڤاڵی فیلمی کان باس لە خۆشی و شادییان لە بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە دەکەن؛ لە هەمان کاتیشدا باس لە هەوڵەکانیان بۆ گەیاندنی بەرهەمەکانیان بۆ ئەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە دەکەن.
رۆژی شەممە 25ـی ئایاری 2024، خەڵاتەکانی ئەمساڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان راگەیێندراون.
فیلمی "تۆوی هەنجیری پیرۆز" کە باس لە شەپۆلی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ساڵی 2022 لەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، خەڵاتی فابریچی بردەوە. خەڵاتەکە تایبەتە بەو فیلمانەی لەلایەن دەرهێنەرانی تازەپێگەیشتووەوە بەرهەم دەهێندرێن.
فیلمەکە باس لە ژیانی خێزانێک دەکات کە بەهۆی خۆپێشاندانەکانی "ژین، ژیان، ئازادی"یەوە شیرازەکەی تێکدەچێت.
محەمەد رەسولۆف کە دەرهێنەری فیلمەکەیە و مانگێک پێش بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە، لە ئێران هەڵهات و ئێستا لە ئەڵمانیا پەناخوازە، لەکاتی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەی، پەیامێکی تایبەتی بۆ گەنجانی ئێران هەبوو و گوتی: "نەترسن."
محەمەد رەسولۆف بە پەیام سەربەست، نێردراوی رووداوی لە کان راگەیاند: "زۆر خۆشحاڵ بووم. پێم وایە ئەم خەڵاتکردنە ئاوەڕدانەوە و سەرنجێكی زیاتری خستەسەر فیلمەکە؛ هەروەها بووەتە هۆکارێک بۆ باشتر گەیاندنی دەنگی من و هاوکارانم لەم فیلمە بە جیهان. بەدڵنیاییشەوە ئەو خەڵاتە وامان لێدەکات بەردەوام بین و بە جۆش و خرۆشێكی زیاترەوە درێژە بەکارەکانم دەدەم."
"رەگەزگۆڕادراوێک خەڵاتی باشترین ئاکتەری ژن بەدەستدێنێت"
فیلمی "زی زەبستانس"ی فەرەنسی باس لە خانمە ئەکتەرێک دەکات کاتێک تەمەنی هەڵدەکشێت و توانای نواندنی نامێنێت، هەربۆیە مادەی هۆشبەر بەکاردێنێت تاوەکو وزە بداتەوە بەر خۆی و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە گۆڕەپانی سینەما، خەڵاتی لیژنەی دادوەریی فێستیڤاڵەکەی وەرگرت.
دەرهێنەری فیلمەکە کۆرال فارژی فەرەنسییە و قسەی بە رووداو کرد و گوتی: "زۆر خۆشحاڵم کە لێرە ئامادەم و ئەم خەڵاتە بەدەستدێنم. هەوڵ دەدەم فیلمی زیاتر بەرهەم بهێنم، ئەوەش کارێکە زۆرم حەز لێیەتی و بێگومان هاندانێکی گەورەشە."

هاوکات خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەریی کان درا بە فیلمی "ئیمیلیا پێرێز" کە فیلمێکی فەرەنسییە و خانمە ئاکتەری ئەمریکی، سێلینا گۆمێز رۆڵی تێدا دەگێڕێت. فیلمەکە لە دەرهێنانی جاک ئۆدیاری فەرەنسییە و چیرۆکی پیاوێک دەگێڕێتەوە کە سەرۆکی باندێکی مادەی هۆشبەرە و رەگەزی خۆی دەگۆڕێت، دوای چەندین ساڵ بە رەگەزە نوێیەکەیەوە دەگەڕێتەوە لای خێزانەکەی.
کارلا سۆفیا، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی بۆ رۆڵەکەی لەو فیلمە بەدەسهێنا. ئەو ئاکتەرە ئیسپانییە دوای بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە، بە رووداوی راگەیاند: "ئەو خەڵاتە بۆ من نییە؛ ئەوە زیاتر بۆ ئەو ژنانەیە رەگەزی خۆیان گۆڕیوە؛ بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێ لەم جیهانە لە ئاشتیدا بژین؛ بۆ ئەو جۆرە پیاوانەشە کە رقیان لێمانە؛ بۆ خۆمانە."

"دوای 30 ساڵ فیلمێکی هیندستانی خەڵاتی پێبەخشرا"
خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کان بۆ ساڵی 2024 بەخشرایە دەرهێنەری پۆرتوگالی میگێل گۆمێز بۆ فیلمەکەی بەناوی "گەشتێکی مەزن."
ئەو دەرهێنەرە پورتوگالییە هەر خۆیشی تێکستی فیلمەکەی نووسیووە و قسەی بۆ رووداو کرد و رایگەیاند: "بردنەوەی ئەو خەڵاتە وام لێدەکات فیلمی زۆرتر بەرهەم بهێنم؛ خۆت دەزانیت ئەمە هاندانێکی زیاترە."
لەدوای 30 ساڵ، یەکەم فیلمی هیندی بەناوی "هەموو ئەو رووناکیانەی بیریان لێدەکەینەوە"، لە فێستیڤاڵی کان نمایش کرا. پایال کاپادیا کە دەرهێنەری فیلمەکەیە لەدوای بەدەستهێنانی "خەڵاتی مەزن"ی فێستیڤاڵەکە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی: "ئەمە خەونێک بوو؛ هانیشم دەدا فیلمی زیاتر بەرهەم بێنم."
خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە بەخشرایە فیلمێکی کرواتی بەناوی "ئەو پیاوەی نەیتوانی بە بێدەنگی بمێنێتەوە."
نیبۆجسا سلیجیپسیڤیچ-ی تەمەن 51 ساڵی دەرهێنەری کرواتی کاری دەرهێنانی بۆ ئەو فیلمە کردووە و لەبارەی بەدەستهێنانی خەڵاتەکە بە رووداوی راگەیاند: "ئەمە واتایەکی زۆری هەیە، چونکە ئەم خەڵاتە ئێستا گەشت دەکات بەنێو جیهاندا و خەڵکێکی زۆر دەیبینن. ئەمە گەورەترین بەسەرهاتی فیلمە و لەوە خۆشحاڵتر نابم. پێویستم بە کاتە لێکدانەوە بۆ هەموو شتەکان بکەم. ئێستا لەوانەیە چاوەڕوانییەکان بڕۆنە ئاستێکی باڵاتر. با بزانین پڕۆژەی داهاتوو چۆن دەبێت."
حەفتاوحەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان رۆژی 14ـی ئایاری 2024 دەستی پێکرد و نزیکەی 150 فیلم لە 28 ژووری سینەمای تایبەت بە فێستیڤاڵەکە نمایشکران.