مانگە دەستکردەکان لەبارەی گۆڕانی کەشوهەواوە چیمان پێدەڵێن؟

26-05-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
مانگی دەستکردی سێنتێنێڵ-6.
مانگی دەستکردی سێنتێنێڵ-6.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئاژانسی بەرگەهەوای ئەوروپا بە پشتبەستن بە مانگی دەستکردی سێنتێنێڵ-6ـی مایکل فرێیلیچ کە ماوەی دوو ساڵ و نیوە لە بەرگەهەوادایە، ئامارەکانی بەرز و نزمیی دەریا بۆ لێکۆڵینەوە لە گۆڕانی کەشوهەوا بۆ سەر زەوی دەنێرێت.
 
مانگە دەستکردەکە شەپۆلی رادیۆیی بۆ دەریا و زەریاکان دەنێرێت و بە گوێرەی کاتی وەرگرتنەوەی شەپۆلە رادیۆییەکە، بەرزی و نزمی شەپۆلەکان، پلەی گەرمی ئاوەکە و پەستانی هەوا و داتاکان وەردەگرێت.
 
هەموو 10 رۆژ جارێک، مانگە دەستکردەکە سکانی زەوی دەکات و راپۆرتی ورد دەنێرێت. راپۆرتکە، بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی ئاستی دەریا و پلەی گەرمی دەریا و زەریاکانی تێدایە.
 
سوزان مێکلینبرگ، بەرپرسی بەشی گۆڕانی کەشوهەوا لە ئاژانسی بەرگەهەوای ئەوروپا دەڵێت، "ئێمە نزیکەی 1.3 میللیمەتر لە نێوان ساڵانی 1901 بۆ 1971 بەرزبوونەوەی ئاستی دەریامان هەبووە. بەڵام  لەنێوان ساڵانی 2006 بۆ 2018 نزیکەی 3.7 میللیمەتر بەرزبوونەوەی ئاستی دەریامان بینیوە. ئەمە کارەساتە کە ئێستا روودەدات."
 
بەگوێرەی دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا، ساڵانە زەوی نزیکەی یەک ملیۆن و 196 هەزار تۆن بەستەڵەک لەدەست دەدات، ئەگەر ئەو بڕە کۆبکەینەوە و قاڵبە سەهۆڵێکی شەش پاڵووی لێ دروست بکەین، شەش کیلۆمەتر و نیو بەرز دەبێت. واتە بەرزتر لە بەرزترین چیای ئەوروپا. 
 
ئەگەر ئەو بەستەڵەکەشی کە لە 10 ساڵی رابردوودا تواوەتەوە بکەینە قاڵبە سەهۆلێکی شەش پاڵوو، نزیکەی 14 کیلۆمەتر بەرزدەبێت، واتە بەرزییەکەی هێندە و نیوی چیای ئەڤرێستە.
 
ئەو بەفرەی کە لە ساڵیکدا دەتوێتەوە، 12 هەزار جار هێندەی ئەو ئاوەیە کە شارێکی وەکو ئۆسلۆی نەرویج پێویستییەتی.
 
توانەوەی بەستەڵەکەکان، هۆکاری سەرەکی گۆڕانی کەشوهەوان؛ وەکو لافاو، ئاگری خۆڕسک و شەپۆلی گەرما.  
 
مێکلینبرگ باس لەوە دەکات، "پێموایە ئەگەر ئەوە بتوانێت ئامار و زانیاریمان بداتێ، کەواتە ئێمە دەبێت کردارمان هەبێت. ئەو ئامارانەی مانگە دەستکردەکە هەموو شتێک دەردەخەن، ئەوەی لەسەر ئێمەیە ئەوەیە کە رووبەڕووی دیاردەکە ببینەوە."
 
بە گوێرەی ئامارەکانی ناوەندی کۆپەرنیکس، لە ساڵی 1903ەوە تائێستا، ئاستی دەریا 9.7 سانتیمەتر زیادیکردووە، 70٪ـی هۆکاری ئەو زیادکردنە، توانەوەی بەستەڵەکەکانە. نەتەوە یەکگرتوەکانیش لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاوە هۆشداریداوە، ئەگەر رێکاری پێویست نەگیرێتە بەر، ساڵی 2100، ئاستی دەریا لەنێوان یەک بۆ 1.6 مەتر بەرزدەبێتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارتەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا دەیەوێت بە یاسا کڕینی سیمکارت بۆ کەسانی بێ ئیقامە قەدەخە بکات

لە ئیتاڵیا هەوڵ دەدرێت فرۆشتنی سیمکارت بە کۆچبەران قەدەخە بکرێت

لە ئیتاڵیا گەنگەشەیەکی گەرم لەنێوان پارتەکانی نێو حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن لەسەر سیمکارت دروست بووە. پارتە راستئاژۆکان دەیانەوێت چیدیکە کۆچبەران نەتوانن بەبێ مانەوە سیمکارت بکڕن، پارتە چەپەکانیش دەڵێن، ئەمە نابێت و نامرۆڤانەیە