دوو گەنجی سووری لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی 'ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی' دەستگیر دەکرێن

26-04-2023
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
ژمارەیەک پۆلیسی ئەڵمانی
ژمارەیەک پۆلیسی ئەڵمانی
A+ A-
 
رووداو - ئەڵمانیا

رۆژی 25ی ئەم مانگە لە هامبۆرگی ئەڵمانیا 250 پۆلیس و ئەندامەکانی هێزی تایبەت ئەنەسی تەمەنی 28 ساڵ و هەمان رۆژ لە کێمپتنی باڤاریا برایەکی ئەنەس کە تەمەنی 24 ساڵە، دەستگیر دەکەن. ئەو دوو برایە سوورین و بە تۆمەتی "ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی" دەستگیر کراون.
 
لیدی ئۆیشتێرینگ، گوتەبێژی داواکاری گشتیی هامبۆرگ دەڵێت، "داواکاری گشتیی هامبۆرگ گریمانە دەکات کە ئەو تۆمەتبارە بەنیازبووە لە چەندین مادەی کیمیایی کەرەستەی تەقینەوە دروست بکات، بۆئەوەی بتوانێت تەقینەوە ئەنجامبدات. ئامانجی ئەو گەنجە 28 ساڵە لەم کات و دۆخەدا ئەوە بووە کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی سڤیل بکوژێت و خۆی بتەقێنێتەوە. لەکاتی پشکنینی پێنج ماڵدا چەندین بەڵگەمان بەردەست کەوتووە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە. برا بچووکەکەی هاوکاریی کردووە. هاوکاریی دەروونیی کردووە بۆئەوەی پلانی ئەو هێرشە جێبەجێ بکات."
 
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا، ئەنەس هەندێک پێکهاتەی کیمیایی جۆراوجۆری لە رێگەی ئینتەرنێتەوە کڕیوە و ویستوویەتی پشتێنی بۆمبڕێژکراو دروستبکات. ئەنەس لە ساڵی 2015وە لە ئەڵمانیا وەکو کەسێکی ئاسایی ژیاوە.
 
فەرهاد قادر، خەڵکی کەرکووکە و لە هامبۆرگ دادەنیشێت، دەڵێت، ئەو گەنجە سوورییە "وەکو کڕیار رووی لە ئێمە کردووە، چەند جارێک مۆبایلی لە ئێمە کڕیوە. خۆشبەختانە پۆلیس دەستگیری کردووە و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە، بەڵام ویستوویەتی ناوی موسڵمان ناشرین بکات و تەقینەوە ئەنجام بدات. وەکو کڕیار کەسێکی وا دیار نەبوو کە بڵێم بەنیازی ئەو شتە بێت."
 
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا، هەردوو برای تۆمەتبار لەژێر لێکۆڵینەوەی وردی پۆلیسدان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاگر لە دارستانەکانی مەسەدۆنیای باکوور

ئاگر لە مەسەدۆنیای باکوور زیاتر لە 100 هێکتار رووبەری دارستان دەسووتێنێت

دارستانی نۆڤۆ سێلۆ لە باشووری مەسەدۆنیای باکوور، لە سەرەتای ئەم مانگەوە چەندینجار ئاگری تێدا کەوتووەتەوە. لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە ئاگر لە مەسەدۆنیای باکوور زیاتر لە 100 هێکتار رووبەری دارستانی سووتاندووە