براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار 2021 راگەیێندران

26-04-2021

04:27

براوەکانی ئۆسکار 2021

1- فیلمی "Promising young women" خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین سیناریۆی ئۆریجیناڵی بردەوە.
 
2- فیلمی The father" خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشتری سیناریۆی وەرگیراو بردەوە.
 
3- فیلمی Another Round خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیچەری نێودەوڵەتی بردەوە.
 
فیلمی Another Round خەڵاتی ئۆسکاری بۆ فیچەری نێودەوڵەتی بردەوە 📸 Getty Images- AFP
4- دانیێل کالویا خەڵاتی ئۆسکاری ۆ باشترین ئەکتەری یاریدەدەر لە فیلمی Judas and the black Messiah بردەوە.
 
5- سێرجیۆ لۆپێز، مایا نیل و جامیکا ویڵسن ئۆسکاریان بۆ باشترین مەیکئەپ و هەیرستایڵ لە فیلمی ma rainey's black bottomبەردەوە.
 
6- ئان رۆس خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین دیزاینەری جلوبەرگ بردەوە.
 
7- ستۆدیۆی مۆشن پیکچەر ئاند تێڵیڤیژن فەند، خەڵاتی ئۆسکاری رێزلێنانی بەبۆنەی 100 ساڵەی خزمەتکردنی لە کەرتی سینەما پێبەخشرا.
 
8-کڵۆوی چاو، خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بۆ فیلمی نۆمادلاند بردەوە.
 
9- فیلمی Sound of Metal خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین سیستەمی دەنگی بردەوە.
 
10- فیلمی Two distant strangers خەڵاتی ئۆسکاری بۆ کورتەفیلمی ئاکشنی زیندوو بردەوە. 
 
 
11-فیلمی If anything happens I love you خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین کورتەفیلمی ئەنیمەیشن بردەوە.
 
12- فیلمی سۆوڵ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلمی فیچەری ئەنیمەیشن بردەوە
 
13- فیلمی کۆلیتی خەڵاتی ئۆسکاری بۆ کورتە دۆکیۆمێنتاری بردەوە.
 
14- فیلمی تێنەت خەڵاتی باشترین ڤیژوال ئیفێکتی بردەوە.
 
هەریەکە لە ئەندرو جاکسن، دەیڤد لی، ئەندرو لۆکلی و سکۆت فیشەر، ئەو خەڵاتەیان بۆ کارکردنیان لەسەر ڤیژواڵ ئیفێکتی فیلمی تێنەت پێبەخشرا.
 
15- یون یوژون خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمە ئەکتەری یاریدەدەر بردەوە بۆ رۆڵی لە فیلمی میناری.
 
16- فیلمی مانک خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان بردەوە.
 
17- فیلمی My Octopus Teacher خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیچەری دۆکیۆمێنتاری بردەوە.
 
18-فیلمی ساون ئۆف مێتاڵ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئێدیت بردەوە. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئەمریکی داریوس ماردەر-ە و ریز ئەحمەد ئەکتەری بەریتانی بە رەچەڵەک پاکستانی رۆڵی ئەکتەری سەرەکی تێدا دەگێڕێت. فیلمەکە یەکێکە لە فیلمە دیارەکانی ئۆسکاری ئەمساڵ و بۆ شەش خەڵات بەربژێر کرابوو کە دیارترینیان باشترین ئەکتەر و باشترین فیلمە.
 
 
 
19-  فیلمی مانک، بووە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین وێنەگرتنی سینەمایی. فیلمی مانک فیلمێکی درامی کۆمیدییە و لە دەرهێنانی دەیڤد فینچەر-ە/
 
20- فیلمی fight for you خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین گۆرانی ئۆریجیناڵ بردەوە
 
21- فیلمی "نۆمادلاند" خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلم بردەوە
 
22- ئانتۆنی هۆپکینس خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەر بۆ فیلمی "زە فازەر" بردەوە
 
23-  فرانسیس ماکدۆرماند خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمە ئەکتەر بۆ فیلمی " نۆمادلاند" بردەوە
زیاتر بخوێنەوە

03:30

براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار چۆن هەڵدەبژێردرێن؟

ئەو بەربژێرەی زۆرترین دەنگ دەباتەوە، براوەیە، تەنیا بۆ بەشی خەڵاتی باشترین فیلم نەبێت کە سیستەمێکی تایبەتی دەنگدان بەکاردێت. AFP
ملیۆنان کەس لەسەرتاسەری جیهان ساڵانە بینەری رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ئۆسکار دەبن، بەڵام زۆربەیان نازانن براوەکانی ئۆسکار چۆن هەڵدەبژێردرێن.
 
ئەکادیمیاکە 9300 راوێژکاری هەیە، دەنگ بە بەربژێر و براوەکان دەدەن، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، ئەمانە کێن و چۆن بوون بە دەنگدەر؟ لێرەوە وەڵامەکەی وەردەگرین.
 
دامەزراوەی ئەکادیمیا لە لۆس ئەنجلس 9362 ئەندامی هەیە، ئەندامان بەسەر 17 بەشی سینەما دابەشکراون، لە بەشی ئەکتەر و دەرهێنەرانەوە بگرە تاوەکو دەگاتە پرۆدیوسەر و دیزاینەر و ئەوانیدی. هیچ ئەندامێک بۆی نییە لەو بەشەی خۆی دوورکەوێتەوەو لەبەشێکی دیە دەنگ بە بەربژێرەکان بدات.
 
ئەوانەی دەیانەوێ ببنە ئەندام لە دامەزاوەی ئەکادیمی، دەبێت لەلایەن دوو ئەندامی هەریەکێک لەو 17 بەشەی ئەکادیماکە پاڵپشتی بکرێن، براوەی خەڵاتەکانی ئۆسکار و بەربژێرەکان دەتوانن بەبێ سپۆنسەر و پاڵپشتی ببنە ئەندام لەو دامەزراوەیە.
 
هەموو ساڵێک لەلایەن بۆردێک بەناوی بۆردی پارێزگاران چاو بە فایلی یەکە بە یەکەی ئەندامانی ئەکادیمی دەخشێندرێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەندامبوونیان دەدرێت.
 
ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە، هەموو 10 ساڵ جارێک مۆڵەتیان بۆ نوێدەکرێتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەیە ئەوانەی چالاک نین لە دامەزراوەکە دووربخرێنەوە. هەرئەندامێکی دامەزراوەکە توانی بۆ سێ دەیە لەسەر یەک چالاک بێت، مۆڵەتی هەمیشەیی بۆ دەنگدانی پێدەدرێت.
 
ئەندامانی ئەکادیمی کێن؟
 
ماوەیەکی زۆربوو دامەزراوەی ئەکادیمی ناسنامەی دەنگدەرانی ئاشکرانەدەکرد، بەڵام لە 2015دا لەدوای ئاشکرابوونی سکانداڵێک کە دەرکەوت 93٪ی 6 هەزار کارمەندەکەی ئەکادیمی سپی پێستبوون و، 76٪یان رەگەزی نێربوون هەرایەکی گەورەی نایەوە، بۆیە گۆڕانکاریی تێداکرا و ژمارەی کەمینەکان و ژنان لە دامەزراوەکە تاوەکو 2020 دووهێندەی لێکران، ئەکادیمیاش ئەمەی بە گەورەترین چاکسازی لەمێژووی خۆی ناساند تاوەکو رێوڕەسمەکە پڕچێژترین و پڕبینەرترین بمێنێتەوە.
 
دوای ئەو چاکسازییانە، ئێستا ئەکادیمیا یەک لەسەر سێی رەگەزی مێن، 19٪ی ئەندامانیشی کەمینەن، 2100 ئەندامیشی کەسانی دەرەوەی ئەمریکان.
 
براوەکان چۆن هەڵدەبژێردرێن؟
 
هەموو ئەندامانی دامەزراوەکە مافی دەنگدانیان هەیە، ئەو بەربژێرەی زۆرترین دەنگ دەباتەوە، براوەیە، تەنیا بۆ بەشی خەڵاتی باشترین فیلم نەبێت کە سیستەمێکی تایبەتی دەنگدان بەکاردێت، فیلمەکان دابەشدەکرێن بەسەر زۆرترین خوازراو و کەمترین خوازراوەکان، فیلمەکان بە پاڵاوتن دەگەنە قۆناخی کۆتایی تاوەکو یەکیان سەرووی 50٪ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت و دەبێتە خاوەنی خەڵاتی باشترین فیلم.
زیاتر بخوێنەوە

03:38

براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار 2021 راگەیێندران

رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار کاژێر 3:00ی بەیانی بەکاتی هەولێر دەستیپێکرد
ئەستێرەکانی فیلم و پاڵێوراوانی ئۆسکار ئەمساڵ بەشداریی لە رێوڕەسمێکدا دەکەن کە بۆ یەکەمجارە لە چەندین شوێنی جیهاندا بەڕێوەبچێت.
 
ئاهەنگی خەڵاتە سینەمایی و تەلەڤزیۆنییە گەورەکانی ئەمساڵ وەک گۆڵدن گلۆب ، بافتا و ئێمیس بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، بەڵام ئۆسکار داوای لە پاڵێوراوەکان کردووە بچنە یەکێک لە شوێنەکانی تایبەت بە رێوڕەسمەکە.
 
فیلمی دەیڤد فینچەر مینکێ پاڵێوراوە بۆ 10 خەڵاتی ئۆسکار و لە ریزبەندییەکەدا لە لووتکەی 93 یەمین خەڵاتی ئەکادیمیای ئۆسکاری ئەمساڵە بەڵام پێناچێت خەڵاتە سەرەکییەکان بەدەستبهێنێت. 
 

93یەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە وێستگەی ینیۆن و هۆڵی شانۆگەری دۆلبی لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەدەچێت، سینەماکاران بەسەر فەرشی سووردا رۆیشتن و، بۆ نمایشکردنی خۆیان و جلوبەرگەکانیان لەبەردەم کامێراکان وەستان.
 
رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار کاژێر 3:00ی بەیانی بەکاتی هەولێر دەستیپێکرد، ئەم ئاهەنگە نە پێشکەشکاری هەیە نە ئامادەبوو، ئەمەش بۆ رێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەنێو سینەماکاراندا بەڵام بەستنی ماسک بۆ پاڵێوراوان لە رێوڕەسمەکەدا نەکراوەتە ناچاری.
 
ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕانکارییەکی گەورەی لە بنەماکانی ئامادەکاری بۆ خەڵاتەکانی ئۆسکار کردووە، کە لەمساڵدا زۆرتر نەرمی تێدا پەیڕەو کراوە، بنەماکانی ئەکادیمیاکە بۆ چەندین ساڵی دوور و درێژە سوربووە لەسەر ئەوەی پێویستە بەرهەمەکان بەلای کەمەوە بۆ ماوەی مانگێک لە یەکێک لە سینەماکانی لوس ئەنجلۆس نمایش بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت بەربژێر بکرێت، بەڵام ئەمساڵ ئەوە گۆڕاوە و  وایکردووە ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکانی وەک نێتفلیکس نموونەیەکی کورتی فیلمەکان پێشکەش بکات بۆ ئەوەی بەربژێر بکرێت بۆ گرنگترین خەڵاتە سینەماییەکان.
 
92ەمین رێوڕەسمی ئۆسکار ساڵی پار لە مانگی شوبات بەبێ کێشە و بەبێ رێکارێکی دژ بە کۆرۆنا بەڕێوەچوو، ئەوکات کۆرۆنا لە ئەمریکا لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی بوو، بەڵام رێوڕەسمەکەی ئەمساڵ تەواو جیاوازە، بەهۆی ئەوەی لەوانەیە ئەکتەر و دەرهێنەر و سینەماکاران بەشی زۆریان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت، بۆیە بەستنی ماسک لەو رێوڕەسمە نەکراوەتە ناچاری.

 

 

زیاتر بخوێنەوە