لە نیسانی هەر ساڵێکدا نەیزەک بارینی چەنگی دەبیندرێت

28-04-2016
رووداو @Rudawkurdish
...
...
نیشانەکردن ئاسمان نەیزەک
A+ A-

رووداو - هەولێر

نەیزەک بارینی چەنگی، کە ساڵانە لە نێوان رۆژانی 16 تاوەكو 25 نیسان لە ئاسماندا دەبیندرێت، پێدەچێت لە کۆمەڵە ئەستێرەی چەنگییەوە سەر هەڵبدات.

نەیزەک بارینی چەنگی ئەمساڵ، لە رۆژانی 22 و 23ی نیساندا گەیشتە لووتکە و لەو رۆژانەدا زۆرترین نەیزەکبارین رووی دا.

هەرچەند ئەمساڵ بەهۆی تەریببوونی لەگەڵ مانگی تەواو، بینینی نەیزەکبارینی چەنگی ئاسان نەبوو، بەڵام ئەگەر زەوی بەناو هێرشی نائاسایی نەیزەکەکاندا تێپەڕبێت، ژمارەیەکی زۆریان لەسەر زەوییەوە دەبیندرێن.

رێژەی بینینی نەیزەک بارین لەو کاتانەدا نزیک لە 21 نەیزەکە لە کاژێرێکدا، بەڵام هەندێکجار دەگاتە زیادتر لە 100 نەیزەک لە کاژێرێکدا.

نەیزەکەکانی کۆمەڵە ئەستێرەی چەنگی، هاوشێوەی ئەستێرەکانی کۆمەڵەی ورچی گەورە درەوشاوەن، بەڵام هەندێکیان رووناکی زیاتر لە ئەستێرەی ڤینۆس وەردەگرن، کە درەوشاوەترین تەنە لە ئاسمانی شەوی دوای مانگی تەواودا.

ئەو نەیزەکبارانە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا روو دەدات و هێڵێکی دووکەڵاوی بە شوێندا دێت، کە بۆ ماوەی چەند خولەکێک دەمێنێتەوە و دەبیندرێت.

گازی یۆنیزەی پاشماوەی نەیزەکەکان لە کاتی گەیشتنی بە کەشی زەوی گڕ دەگرێت و ئەو درەوشانەوە دروست دەکات، کە لە زەوییەوە دەبیندرێت.

ئەو نەیزەکبارینە لە کاتی تێپەڕبوونی زەوی بەناو تۆزی بەجێماو لە ئەستێرەی کلکداری تاچەردا روو دەدات، کە 415 ساڵ جارێک بە دەوری خۆردا دەسووڕێت. تەنەکانی تۆزی ئەو ئەستێرە کلکدارە کە بە قەدر دەنکی چەو دەبن، بەخێرایی 49 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا بەر زەوی دەکەون و لە شێوەی شریتێک لە رووناکی، شیدەبنەوە.

ئەو نەیزەک بارینە لای ئەستێرەی ڤێگاوە سەر هەڵدەدات کە درەوشاوەترین ئەستێرەی کۆمەڵە ئەستێرەی چەنگییە.

نەیزەک بارینی چەنگی یەکەمجار 2700 ساڵ پێشتر، لە ساڵی 687 زایینی، لەو ناوچەیەی ئێستا پێی دەگوترێت چین، تۆمار کراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە