لە پەرلەمانی بەریتانیا نەورۆز پیرۆزکرا؛ سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لە نوێنەرانی کورد کرد

26-03-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا بەبۆنەی نەورۆز پێشوازیی لە ژمارەیەک بەرپرسی سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها دیاسپۆرای هەر چوار پارچەی کوردستان کرد. 
 
سێر لیندزەی هۆیڵ، سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لەنێو باڵەخانەی پەرلەمانی بەریتانیا، بۆنەکەی رێکخستبوو.
 

خەسرۆ ئاژگەیی، ‎بەڕێوەبەری کاروباری سیاسی و میدیا لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا‎ لەرێگەی پێگەی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئەمشەو (چوارشەممە، 26-3-2025) رایگەیاند، ئەمە "بۆنەیەکی گرنگە و بووەتە نەریتێکی ساڵانە، کە لە شوێنی حەوانەوەی فەرمیی سەرۆکی پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت."
 

فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دەرەوە، شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا، لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە لۆرد، پەرلەمانتار و کاربەدەستانی حکومەت و دیاسپۆرای هەر چوار پارچەی کوردستان، بەشدارییان کرد. 
 
خەسرۆ ئاژگەیی دەشڵێ "بە خۆشحاڵییەوە، کورد گەلێك قۆناخی گرنگی لە بەریتانیا بڕیوە و دۆزی کورد پاڵپشتیکاری زۆری هەیە لەو وڵاتەدا."

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەبارەی چالاکییە ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆ رووداو: بەرهەمدارن

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، ستایشی پڕۆژەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و بە "بەرهەمدار" ناوی بردن. زاخارۆڤا لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیشەوە دەڵێ، دەبێت ئەو ناوچەیە بگەڕێتەوە بۆ چوارچێوەی یاسایی سووریا و مامەڵەی بازرگانیش تەنیا لە رێگەی حکومەتی دیمەشقەوە دەکرێ