ملیۆنێرێکی ئەمریکی بانگەشەی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ژیانی هەمیشەیی دەکات

26-03-2025
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ملیۆنێرێکی ئەمریکی بانگەشەی ئەوە دەکات، هەوڵ بۆ ژیانێکی هەمیشەیی دەدات و چەند رێکارێکی گرتووەتەبەر. بە گوتەی خۆی، توانیویەتی پیربوونی دوابخات. 
 
برایان جۆنسن، ملیۆنێرێکی ئەمریکیە کە دوای فرۆشتنی کۆمپانیایەکی بە 800 ملیۆن دۆلار، پلانێکی بۆ ژیانی هەمیشەیی و دواخستنی پیربوونی داناوە. 
 
بەگوێرەی دەیلی مەیلی بەریتانی، جۆنسن رۆژانە رجیمێکی تووند و راهێنان دەکات. هەروەها، چەندین تەواوکەری خۆراکی وەردەگرێت و پلازماشی لە کەسوکارەکەی وەرگرتووە بۆ ئەوەی بە گەنجی بمێنێتەوە. 
 
بە گوتەی ملیۆنێرە ئەمریکیەکە، بەهۆی رێکارەکانییەوە توانیویەتی تەمەنی بایۆلۆژی جەستەی 5.1 ساڵ لە تەمەنی ئاسایی خۆی کەمبکاتەوە. جۆنسن بیرۆکەکەی خۆی بۆ بازرگانی گۆڕیوە و کۆمپانیایەکی بەناوی بلوپرێت بۆ دروستکردنی بەرهەمی دژەپیربوون بەناوی "مەمرە" دامەزراندووە. 
 
جۆنسن ژمارەیەک رێکاری دیکەشی گرتوونەتەبەر کە دیارترینیان چاودێریکردنی میزەکەیەتی. بەهۆی ئەو رێکارە و ئەوانەی دیکەشەوە دووچاری ژمارەیەک رەخنە بووەتەوە، بەڵام ژمارەیەک خەڵکی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پاڵپشتی دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە