ترەمپ: ببمەوە سەرۆکی ئەمریکا لە 24 کاژێردا کۆتایی بە شەڕی ئۆکراینا دەهێنم

26-03-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
دۆناڵد ترەمپ لە تەکساس لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قسە بۆ لایەنگرانی دەکات. وێنە: AFP
دۆناڵد ترەمپ لە تەکساس لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن قسە بۆ لایەنگرانی دەکات. وێنە: AFP
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد و دەیەوێت چوار ساڵی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام رێگەی کۆشکی سپی بێ کۆسپ و تەگەرە نییە. دادوەری ناوچەی مانهاتن لە نیویۆرک لە هەوڵی دادگاییکردنی ترەمپە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندیی لەگەڵ ئافرەتێک و دواتر بێدەنگکردنی بە پارە.
 
جولی، دانیشتووی کانتۆن لە تەکساس دەڵێت، "بابەتی ستۆرمی دانیێلس شتێکی گەورە نییە. لەپڕێک دەرکەوت و بڕیاریدا بزانێت چەند پارەی لە ترەمپ دەستدەکەوێت. پارێزەرەکەشی لە زیندانە."
 
ئەگەر ئەو تۆمەتە بەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا ساخ کرایەوە، کە گوایە 130 هەزار دۆلاری داوەتە ستۆرمی دانیێلز بۆئەوەی سکاڵای لێ نەکات، ئەوا ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆک لە مێژووی ئەمریکا کەلەپچە بکرێتە دەستەکانی و بخرێتە زیندانەوە.
 
ترەمپ داوای لە لایەنگرانی کردووە خۆپێشاندان بکەن و نەهێڵن ئەوە رووبدات، ئەو رایگەیاندووە، "دادگەی ناوچەی نیویۆرک لەژێر چاودێری و بە فەرمانی وەزارەتی داد لە واشنتن لێکۆڵینەوەی لە من دەکرد لەسەر شتێک کە تاوان نییە، تاوانێکی بچووکیش نییە، ناپاکی نییە."
 
لە واکۆ، دۆناڵد ترەمپ بە چڕی کەمپەینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی دەستپێکرد و هاوشێوەی بانگەشەکان بۆ هەڵبژاردنی 2016، دەیەوێت بە کۆمەڵە بەڵێنێک سەرنجی دەنگدەران بۆ خۆی رابکێشێت.
 
لەبارەی شەڕی ئۆکرایناوە ترەمپ دەڵێت، ببێتەوە سەرۆکی ئەمریکا، لە 24 کاژێردا کۆتایی بەو شەڕە دەهێنێت، "رێککەوت نییە کە تۆڕی دەسەڵات پەرۆشتر بەدوای منەوەن لەوەتەی بەڵێنم داوە بە خێرایی شەڕ لە ئۆکراینا کۆتایی پێبهێنم؛ کە دەڵێم کۆتایی پێبێنم دەڕۆم بە خێرایی رێککەوتنێک دەکەم، من هەردوولا دەناسم. دەتوانیت زۆر بە ئاسانی پێکیان بهێنیت. تەنیا لە رێگەی سەرۆکایەتییەوە ئەم کارە دەکەیت. هاوکات دەتوانیت ئەو پارەش کۆنترۆڵ بکەیت کە دێتە نێو وڵات و دەڕواتە دەرەوە. دەتوانم لە 24 کاژێردا ئەم رێککەوتنە بکەم."
 
بەگوێرەی راپرسییەک کە بە هاوبەشی لەنێوان واشنتن پۆست و ABC News کراوە، 56%ی ئەمریکییەکان حەز ناکەن ترەمپ بگەڕێتەوە کۆشکی سپی.
 
رێژەی رەزامەندیی خەڵک لە ترەمپ بووەتە 34% و کەمترین لە مێژووی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دوای ئەوەی لە 6ی کانوونی دووەمی 2021 لایەنگرانی هاندا دژی ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵبکوتنە سەر کۆنگرێسی وڵاتەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ ساموێڵ وێربێرگ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

ساموێڵ وێربێرگ: هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەرز دەنرخێنین

گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، "هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرز دەنرخێنین " و جەختیکردەوە "ئەمریکا بە گرنگی دەزانێت هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و شەفاف بەڕێوەبچێت".