مەسرور بارزانی لە واشنتن لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن کۆبووەوە

26-02-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە. 
 
کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بوو؛ باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست؛ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و بەیان سامی عەبدولڕەحمان، راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا و  سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوون. 
 
 
رۆژی یەکشەممە، 25-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتن. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت، "چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکەیە". 
 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە