سوپای پاسداران مووشەکێکی نوێی دوورمەودا بە ناوی شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەکات

26-02-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسداران دەڵێت، پەرەیان بە مووشەکێکی دوورمەودای کرووز داوە، کە دەتوانێت هەزار و 650 کیلۆمەتر ببڕێت. مووشەکەکەش بە ناوی "پاوە" کراوە، کە شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و سەر بە پارێزگای کرماشانە.
 
رۆژی هەینی، 25ـی شوباتی 2023، ئەمیر عەلی حاجیزادە، سەرۆکی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: "مووشەکی کرووزی ئێمە بە مەودای هەزار و 650 کیلۆمەتر بۆ ریزی مووشەکەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیادکرا". 
 
میدیای فەرمیی ئێران دیمەنی مووشەکێکی نوێی بڵاوکردەوە کە ناوی ناوە "پاوە". پاوە شارێکی کوردنشینی رۆژهەڵاتی کوردستانە و سەر بە پارێزگای کرماشانە. 
 
ئەمیر عەلی حاجیزادە باسی لە تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی سوپای قودسی پاسداران کرد و گوتی، "پشت بە خودا چاومان لە کوشتنی ترەمپ (سەرۆکی پێشووی ئەمریکا)یە و پۆمپەیۆ (وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا)یە. فەرماندەکانی دیکەی سەربازیش کە فەرمانی (کوشتنی سولەیمانییان) دا دەبێت بکوژرێن". 
 
هاوکات، ئەمیر عەلی حاجیزادە گوتیشی کە ئێران "نیازی کوشتنی سەربازە هەژارەکانی نەبووە" کاتێک چەند رۆژێک دوای کوژرانی سولەیمانی لە بەغدا لە ساڵی 2020 دا، بە مووشەک هێرشی کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا. 
 
ئێران سەرەڕای دژایەتیی ئەمریکا و دەربڕینی نیگەرانی لەلایەن وڵاتانی ئەوروپایی، پرۆگرامی مووشەکیی خۆی، بەتایبەتی مووشەکی بالیستیکی فراوانتر کردووە. تاران دەڵێت بەرنامەکە تەنیا بۆ بەرگریکردنە لە خۆی. 
 
ئێران ئەوەش ناشارێتەوە کە "پێش جەنگی ئۆکراینا" درۆنی بە رووسیا داوە، بەڵام رەتیدەکاتەوە دوای دەستپێکردنی جەنگەکە چەکی بە رووسیا دابێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هەسارەی زەوی کە لە ساڵی 1968 لەلایەن ئەپۆڵی هەشتەوە گیراوە.

توێژینەوەیەکی نوێ: گۆڕانی کەشوهەوا رۆژگار درێژ دەکات

زانایان لە دیاردەیەکی سەیری تایبەت بە زەوییان کۆڵیوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە وایکردووە زەوی لە کەمەریەوە هەڵبئاوسێت، ئەمەش سووڕانەوەی زەوی هێواش دەکات و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی رۆژ.