600 کۆچبەری کورد لە کەمپی کالێ لە چاوەڕوانیدا ژیان بەسەر دەبەن
رووداو - کەمپی کالێ
تووندوتوڵکردنی سنووری نێوان فەرەنسا و بەریتانیا بەزاندنی سنوورەكانی بۆ کۆچبەرانی کەمپی کالێ لە فەرەنسا هێندەی دیکە قورسکردووە.
نزیکەی 600 کۆچبەری کورد لە کەمپی کالێ لە چاوەڕوانیدا ژیان بەسەر دەبەن و بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی خۆیان دەرباز بکەن و بگەنە بەریتانیا، بەشێک لەو کۆچبەرانە باس لە رەوشی خۆیان لە نێو ئەو کەمپەدا بۆ "رووداو" دەکەن.
ئومێدی گەیشتن بە بەریتانیا گەنجێكی خاوەن پێداویستی تایبەتی لە باشووری کوردستانەوە گەیاندووەتە دارستانێكی شاری کالێی فەرەنسا و، چاوەڕێ دەکات لە هەر دەرفەتێکدا ئەوەی بۆ بێتە پێشەوە بگاتە بەریتانیا.
لەو كەمپە ژیانی کۆچبەران لەسەرشانی رێکخراو و کەسە خۆبەخشەکانە، كە لەگەڵ 600 كۆچبەری كورد، نزیكەی چوار هەزار كۆچبەری دیكەش دەیانەوێت لەهەر كاتێكدا خۆیان بگەیێننە بەریتانیا.