لەیلا زانا داواکارییەک ئاراستەی تورکیا و پەکەکە دەکات

رووداو-هەولێر

پەرلەمانتارێکی هەدەپە داوا لە پەکەکە و حکومەتی تورکیا دەکات شەڕ رابگرن و دەست بە دیالۆگ بکەن.

لەیلا زانا، ئەندامی پەرلەمانی پارتی دیموکراتی گەلان HDP لە شاری ستراسبۆرگ لە فەرەنسا، لە کاتی بەشداریکردنی لە دوازدەیەمین کۆنفرانسی کورد گوتارێکی خوێندەوە و رایگەیاند، ئەوەی لە باکووری کوردستان روودەدات هیچ هەڵسەنگاندنێکی مرۆیی و ئەخلاقی بۆ ناکرێت.

لەیلا زانا، داوای لە هەردوو لایەن کرد لە تورکیا کە دەست لە شەڕ هەڵبگرن و گفتوگۆ بکەن، هاوکات داواشیکرد، دەرگای چاوپێکەوتنەکان لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بکرێتەوە و مافی گەلی کوردیش لە دەستووری نوێی تورکیادا بچەسپێت.