لە کازاخستان فڕۆکەیەک بە 67 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە

رووداو دیجیتاڵ 
 
فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە نزیک شاری ئاکتاوی کازاخستان کەوتەخوارەوە. حکومەتی کازاخستان دەڵێت، فڕۆکەکە لە شاری باکووی پایتەختی ئازەربایجانەوە بۆ شاری گرۆزنیی کازاخستان دەچوو.
 
وەزارەتی گواستنەوەی کازاخستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلگرام بڵاویکردەوە، "فڕۆکەیەک لە باکووەوە بەرەو گرۆزنیی دەچوو تێکشکا، فڕۆکەکە سەر بە هێڵی ئاسمانیی ئازەربایجانە". 
 
هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان رایگەیاند، فڕۆکەکە 67 کەسی تێدابووە، 62یان سەرنشین و پێنج کەسیان ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی بوون.
 
وەزارەتی گواستنەوەی کازاخستان رایگەیاند، 37 لە سەرنشینان خەڵکی ئازەربایجان، شەشیان خەڵکی کازاخستان، سێیان خەڵکی کیرگزستان و 16ـیان خەڵکی رووسیا بوون. 
 
تاوەکو ئێستا روون نییە کە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە چی بووە. بە گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی باری لەناکاوی کازاخستان، تاوەکو ئێستا 32 کەس لەنێو فڕۆکەکە رزگاریان بووە. 
 
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 28 کەس رزگاربوون و گەیێندراونەتە نەخۆشخانە. 
 
دوای کەوتنەخوارەوەی، فڕۆکەکە ئاگری گرتووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تیمە تەندروستییەکان لە شوێنی رووداوەکەن بۆ بەهاناوەچوونی سەرنشینەکان و رزگارکردنیان.