پاپا فرانسیس: بە سووکایەتییەوە لەگەڵ شکۆ و ئازادیی مرۆڤدا مامەڵە دەکرێت

25-12-2022
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پاپا فرانسیس لە گوتاری کریسمسدا رەخنەی لە هەڵگیرسێنەرانی شەڕ و کەسانی "چاوچنۆک" گرت. 
 
رۆژی شەممە، 24ـی کانوونی یەکەمی 2022، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بە بۆنەی کریسمسەوە گوتارێکی لە کەنیسەی سانت پیتەر بازلیکای ڤاتیکان پێشکێشکرد و هێرشی کردە سەر ئەوانەی، هەموو شتێک دەکەن بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات و سەروەت و سامان. 
 
پاپا فرانسیس رەخنەی تووندی لە هەڵگیرسێنەرانی شەڕ گرت و گوتی: "چەند شەڕمان بینیوە؟ لە چەندین شوێن بە سووکایەتییەوە مامەڵە لەگەڵ شکۆ و ئازادیی مرۆڤدا دەکرێت". ئاماژەی بەوەش کرد کە "وەک هەمیشە" قوربانیی سەرەکیی ئەم چاوچنۆکییە "کەسانی لاواز و بێچارەن."
 
نزیکەی حەوت هەزار کەس لە پەیڕەوانی کریستیان لە کەنیسەکە ئامادەی گوتارەکەی پاپا فرانسیس بوون و گوێیان بۆ گوتەکانی گرت. پاپا فرانسیس باسی لە لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا (د.خ) کرد و گوتی: "جەژنی کریسمس مانای ئەوە دەگەیێنێت کە خودا لە مرۆڤەوە نزیکە. با جارێکی دیکە متمانە دروستبێتەوە".
 
پاپا فرانسیس، تەمەنی 86 ساڵە و کێشەی لە ئەژنۆکانیدا هەیە، بۆیە ناچاربوو لەسەر کورسیی نڤیشکان بچێتە کەنیسەکەی ڤاتیکان بۆ ئەوەی گوتارەکەی پێشکێش بکات. 
 
کریستیانەکانی جیهان بە گشتی شەوی پێش کریسمس یان لە رۆژی کریسمس بۆ نزاکردن و گوتنەوەی سرووتی ئایینیی تایبەت بە لەدایکبوونی مەسیح دەچنە کەنیسە و نزیکەی دوو ملیار و 140 ملیۆن کریستیانی رۆژئاوایی و بەشێک لە کریستیانە رۆژهەڵاتییەکان 25ی کانوونی یەکەم بە رۆژی کریسمس یان رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا (د.خ) دادەنێن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەی دی ڤانس و دۆناڵد ترەمپ. وێنە: AFP

ترەمپ، بە فەرمی بە بەربژێری کۆمارییەکان دیاری کرا و بەربژێری جێگری سەرۆکیشی دەستنیشان کرد

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکاندا، دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی و بە زۆرینەی دەنگ بووە بەربژێری ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و دواتریش ترەمپ سیناتۆری ویلایەتی ئۆهایۆ، جەیمس ڤانس-ی وەکو جێگری داهاتووتی خۆی دیاریکرد.