رووداو دیجیتاڵ
شارۆچکەی دیەربۆرن لە ویلایەتی میشیگن لە باکووری رۆژئاوای ئەمریکا تاکە شارۆچکەیە لە تەواوی ئەمریکا ژمارەی دانیشووانەکەی زۆرینە موسڵمانن.
لە هەڵبژاردنەکانی رابردوودا، موسڵمان و عەرەبی ویلایەتەکە، دەنگیان بە دیموکراتەکان دا، بەڵام جەنگی و غەززە و لوبنان رەنگە بۆچوونیان بگۆڕێت.
عەلی سەید، پەنابەری لوبنانی لە ئەمریکا دەڵێت: "دڵم هەر لێرە نییە، راستییەکەی ئەوە دوا شتە بیری لێبکەمەوە و بچم لە هەڵبژاردنەکان دەنگ بدەم."
ئیمان سەید پەنابەر لوبنانی لە ئەمریکا باس لەوە دەکات: "ئەگەر بچم دەنگ بدەم، بەدڵنیاییەوە، دەنگ بە دیموکراتەکان نادەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەش نە دەنگ بە دیموکرات نە بە کۆمارییەکانی دەدەم."
شاری دیەربۆرن، بە ناوەندێکی بەهێزی عەرەبی و موسڵمانانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناسراوە. لەوێ ئێستا هاوکاریی و کۆمەک بۆ لوبنانییەکان کۆ دەکرێنەوە.
لەسەدا 55ی 110 هەزار دانیشتووانەکەی موسڵمانن و خەڵکی وڵاتێکی عەرەبین یان باکووری ئەفریقان و گەورەترین مزگەوتیش لە باکووری ئەمریکا لەو شارۆچکەیەیە.
محەممەد عەلی ئیلاهی، ئیمام و گوتاربێژی مزگەوتی دیەربۆرن دەڵێت: "ئەگەر کامالا هاریس ئەمڕۆ بێت و هەنگاوێکی واتادار بنێت تاوەکو ئەو جینۆسایدی لە غەززە و لوبنان رابگرێت، ئەوا بۆچوونی خۆم دەگۆڕم."
ئەو ویلایەتە بە یەکێک لە ویلایەتە گرنگەکان دادەنرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکاتی ئەمریکا لە 5ی تشرینی دووەم و لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو بە ویلایەتێکی دیموکراتەکان ناسراوە، بەڵام ئەمجارە رەنگە ویلایەتەکە بچێتە پاڵ ترەمپ و کۆمارییەکان.
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2020، کە لەنێوان بایدن و ترەمپ بوو، بایدن بە جیاوازی سێ خاڵ لە میشیگان سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لەسەدا 50ی دەنگەکانی برد بەرامبەر بە 47٪ بۆ ترەمپ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ