فێستیڤاڵی هاڵۆوینی سەگەکان لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت

25-10-2023
فێستیڤاڵی هاڵۆوینی سەگەکان لە نیویۆرک
فێستیڤاڵی هاڵۆوینی سەگەکان لە نیویۆرک
نیشانەکردن فێستیڤاڵ ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ساڵانە لە 25ـی ئۆکتۆبەردا سەگە سەرنجراکێشەکان لە شوێنێکدا کۆدەکرێنەوە و لە فێستیڤاڵێکدا ئامادەبووان سەرسام دەکەن. ئەم ساڵ 33یەمین فێستیڤاڵی هاڵۆوینی سەگەکان لە نیویۆرک بەڕێوەچوو. 
 
لە فێستیڤاڵەکەدا کێبڕکێیەکی تووند دەکرێت و هەر سەگە و بە پۆشاکێکی سەرنجڕاکێش دەڕازێندرێتەوە. لە کۆتاییدا خاوەنی سەرنجڕاکێشترین سەگ خەڵات دەکرێت.
 
ئامن، بەشداربوویەکی فێستیڤاڵەکەیە و خاوەنی یەکێک لە سەگەکانە، دەڵێت، "کە بینیمان بەڕێوەدەچێت، پەلەمان کرد جلێک بۆ سەگەکەمان بدۆزینەوە. هەر کە دانەیەکم بۆ سەگەکەم دۆزییەوە، هەستم کرد لەگەڵ جلوبەرگی خۆم دەگونجێت."
 
بەگوێرەی میدیای لۆکاڵی، زیاتر لە 600 سەگ بەشداربوون و سەرنجی 15 هەزار ئامادەبوویان بۆ خۆیان راکێشا.
 
ئیڤۆن، خاوەن سەگێکی دیکەیە لەبارەی فێستیڤاڵەکەوە گوتی، "پێیان گوتم سەگەکەی من لە کاراکتەری گولم دەچێت، بۆیە ئەو پۆشاکەم بۆی هەڵبژارد. جانتەیەکی بازنەییم بۆی کرد، سەیری بکە."
 
تاوەکو کۆتایی فێستیڤاڵەکە، کێبڕکێ لەنێوان سەگەکان گەرم بوو. لەنێو 600 سەگدا لیژنەی هەڵسەنگاندن 40 سەگی هەڵبژارد.

 

لەنێو ئەو 40ـدا سەگێک بەناوی پووکا لەنێو فنجانێکی هەنگوین تاجی فێستیڤاڵەکەی ئەم ساڵی بۆ جلە سەرنجڕاکێشەکانی خرایە سەر.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.

ترەمپ: سیاسەتڤانە بێتواناکان نازانن چۆن ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس بکوژێننەوە

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رەخنەی لە بەرپرسان و ئاگرکوژێنەوەکانی شاری لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا گرت و گوتی: "نازانم بۆ ناتوانن بیکوژێننەوە؟ کێشەیان چییە؟" حاکمی ویلایەتەکەش بانگێشتی کرد خۆی بچێت بیبینێت.