ریشی سوناک حکومەتی نوێی بەریتانیا رادەگەیێنێت

25-10-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ رۆژنامەڤانان قسە دەکات، وێنە: JUSTIN TALLIS / AFP)
ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ رۆژنامەڤانان قسە دەکات، وێنە: JUSTIN TALLIS / AFP)
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک خەڵك لە ناوچەی ساوزهۆڵ، ئەو بەشەی لەندەن کە پڕیەتی لە هاووڵاتیی بە رەچەڵەک هیندی، خۆشحاڵیی خۆیان دەردەبڕن کە بۆ یەکەمجار کەسێکی بە رەچەڵەک هیندی دەبێتە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا. ئەوە لە کاتێکدایە کە سوناک ئامادەکاریی دەکات بۆ راگەیاندنی کابینەی نوێی حکومەتەکەی. 
 
بەریتانییە بە رەچەڵەک هیندییەکان لە شەقامە گشتییەکانی ساوزهۆڵ کۆبوونەوە، ئەوان مۆمیان داگیرساند و ئاهەنگیان گێڕا و نزایان کرد بۆئەوەی ریشی سوناک بە دەردی سەرۆکوەزیرانەکانی پێشخۆی نەڕوات.
 
هارمیت سینگ، هاووڵاتیی بەریتانی بە رەچەڵەک هیندی دەڵێت، "وەکو خاڵێکی وەرچەرخانە. یەکەمجارە کەسێکی بە رەچەڵەک پونجابی و کەسێکی رەنگەکان دەبێتە سەرۆکوەزیران."
 
ریشی سوناک بەڵێن دەدات بە باشترین شێوە خزمەتی بەریتانییەکان بکات.
 
ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتی، "سەقامگیریی ئابووری و متمانە دەکەمە کرۆکی ئەجێندای ئەم حکومەتە، ئەمە واتا بڕیاری قورس بەڕێوەن."
 
بەڵام بەریتانیا کەوتووەتە قەیرانێکی هێندە قورسی ئابووریی گرێدراو بە شەڕی رووسیاوە، بەهۆیەوە دوو سەرۆکوەزیران لەماوەی سێ ساڵدا دەستبەکاربوون و دواتر دەستیان لەکار کێشایەوە. 
 
بەگوێرەی راپرسییەک کە ماڵپەڕی یوگۆڤ بۆ راپرسی کردوویەتی، 10٪ـی خەڵكی بەریتانیا گوتوویانە زۆر دڵخۆشن بە هەڵبژاردنی ریشی سووناک، لەکاتێکدا 22٪ـی خەڵک گوتوویانە "زۆر بێ هیوابووین".
 
ریشی سوناک دەبێتە یەکەم سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای بە رەچەڵەک هیندی. سوناک سەرمایەدارێکی بانکی و دارایی لێهاتووە و  هاوژینەکەی لەخۆی دەوڵەمەندترە.
 
سوناک شوێنی لیزترەس دەگرێتەوە کە رۆژی پێنجشەممە دوای تەنیا 45 رۆژ لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران، دەستی لەکار کێشایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە