چوار راوێژکاری باڵای مایک پێنس تووشی کۆرۆنا بوون

25-10-2020
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن پێنس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چوار راوێژکاری باڵای مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون، یەکێک لەو تووشبووانە مارک شۆرتی، بەڕێوەبەری کارەکانی مایک پێنسە، سەرجەم تووشبووەکانیش کەرەنتین کراون.
 
دێڤین ئۆمەیڵی، گوتەبێژی مایک پێنس رایگەیاند، شەوی رابردوو پشکنینی کۆرۆنا بۆ هەریەک لە مایک پێنس و هاوژینەکەی کراوە، پشکنینەکانیان نێگەتیڤن و پشکنینی بەردەوامیشیان بۆ دەکرێت. بەڵام سەرچاوەیەک کە میدیای ئەمریکی بە "ئاگادار" وەسفیان کردووە رایگەیاندووە "جگە لە مارک شۆرتی ، سێ راوێژکاری دیکەی باڵای پێنس تووشی کۆرۆنا بوون".
 
ئەم رووداوە نوێیە لە ئەمریکا دە رۆژ بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و رۆژێکیش دوای ئەوە دێت، کە ترەمپ لە فلۆریدا بەڵێنی دا بەمزووانە سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا رابگەیێنن.
 
ترەمپ 2ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لەگەڵ هاوژینەکەی تووشبوونی خۆیان بە کۆرۆنا راگەیاند، بەڵام دوای کەمتر لە 5 رۆژ ترەمپ گوتی لە تەندروستییەکی باشدایەو گەڕایەوە کۆشکی سپی. 
 
ئەمریکا لە تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا پێشەنگە و نزیکەی 9 ملیۆن تووشبووی تۆمارکردووە، مردنیش 230 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
 
لێکۆڵەران لە زانکۆی واشنتن پێشبینی دەکەن ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو کۆتایی مانگی شوباتی 2021 نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە ئەمریکا بکوژێت، توێژینەوەیەکیش دەڵێت ئەگەر تەواوی خەڵک ماسک ببەستن، لەوانەیە ژیانی 130 هەزار کەس لە مردن رزگاری بێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: AP/ Alberto Pezzali

بەریتانیا پابەندبوونی خۆی بە فەرمانی دەستگیرکردنی نەتەنیاهوو نیشاندەدات

حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، ئەگەر بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی شانشینەکە بکات، ئەوا دەکرێت بە فەرمانی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) دەستگیر بکرێت