کوردێک لە هەرێمێكی ئۆكراینا كاندیدە بۆ پەرلەمان
رووداو- ئۆدێسا
کوردێکی رۆژئاوای کوردستان دەبێتە یەکێک لە کاندیدەکانی پەرلەمانی هەرێمی ئۆدێسا لە وڵاتی ئۆکراینا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25 ی تشرینی یەكەمی 2015، لە هەرێمی ئۆدێسا لە ئۆکراینا، هەڵبژاردنی ناوخۆیی پەرلەمانی ئەو هەرێمە بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، کوردێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کە ناوی عارف محەممەدە، هەڵگری ناسنامەی ئۆکراینایە و چەندین ساڵە لە ئۆدێسا نیشتەجێیە، کاندیدە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی ئۆدێسا.
ئەم بەربژێرە کوردە لەلایەن چەند رێکخراوێکی ناوخۆیی ئەو هەرێمە لە ئۆکراینا پاڵپشتی لێدەکرێت.
لە ئۆکراینا سیستەمی هەرێم و کانتۆن پەیڕەودەكرێت. لەدوای کیێڤ و خارکۆڤ، هەرێمی ئۆدێسا سێیەمین گەورە هەرێمە و وەک پایتەختی ئابووری و پیشەسازی ئۆکراینا دەناسرێت.