رەسەنەکانی ئەمریکا لە نیویۆرک داوای پاراستنی دارستانی ئەمازۆن دەکەن

25-09-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک هاووڵاتیی رەسەنی ئەمریکی لە رۆژی "هەینییەک بۆ داهاتوو" لە نیویۆرکی ئەمریکا گردبوونەوەیان کرد و داوای بەهاناوەچوونی دارستانی ئەمازۆن لە حکومەتی ئەمریکا دەکەن.
 
خۆپێشاندەران دەڵێن، زەوی پێویستی بە ئەمازۆنە و دەبێت بۆ پاراستنی رێککەوتننامەیەک لەنێوان ئەو نۆ وڵاتەدا واژۆ بکرێت کە ئەمازۆن دەیانگرێتەوە.
 
نیمۆنت نەنکویمۆ، چالاکوانی پاراستنی دارستانەکانی ئەمازۆن دەڵێت، "زەوی دایک نایەوێت رزگاری بکەین، بەڵکو دەیەوێت رێزی لێبگرین. بۆیە بنەمای خەڵکی رەسەن رێزگرتن و ژیانە بەو شێوەیە. خەڵک لەسەر زەوی لەو راستییە تێناگەن کە ئەوان لە زەوی دابڕاون. ئەوان لەڕووی رووحیەوە دابڕاون. پێویستە منداڵەکانیان فێربکەن چیدیکە هەسارەکەمان پیس نەکەن."
 
دارستانەکانی ئەمازۆن نیوەی دارستانەکانی سەر رووی زەویی پێکدەهێنن و بەهۆی ئەوەی سووڕی ژیانی پێوە بەندە، بە سییەکانی زەوی دەناسرێت.
 
دارستانەکانی ئەمازۆن دەکەونە کیشوەری ئەمریکای لاتین و رووبەرەکەی حەوت ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و کەوتووەتە سنووری نۆ وڵات کە ئەوانیش بەرازیل، پیرۆ، کۆڵۆمبیا، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، گویانای فەرەنسی، سوورینام و ڤەنزوێلان.
 
ئەو رووبەرەی ئەمازۆن پێکی دەهێنێت 30 ملیۆن هاووڵاتی لە 350 نەتەوەی جیاوازی تێدا دەژین، کە خەڵکی رەسەن 9%ی تەواوی دانیشتووانەکە پێکدەهێنن.
 
مەزەندە دەکرێت لە ئەمازۆندا 390 ملیار درەخت هەبن کە شوێنی ژیانی 16 هەزار جۆر ئاژەڵ و گیاندارن.
 
لە ئەندەنووسیا هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە گۆڕانی کەشوهەوا بەردەوامە؛ ئەو وڵاتە بۆ 40%ی وزەی وڵاتەکە پشت بە وێستگەی خەڵووز دەبەستێت، بۆیە داوادەکرێت ژمارەیان کەمبکرێنەوە.
 
هادی پریانتۆ، چالاکوانی ژینگە ئاماژە بەوە دەکات، "حکومەت فەرامۆشی کردووین؛ دەزانی ئێمەش چی دەکەین؟ ئێمەش حکومەت فەرامۆش دەکەین. خۆ ئێمە تەنیا ئامێری دەنگدان و پێدانی باج نین، بەڵکو دەمانەوێت دەنگمان ببیسترێت."
 
زۆریی ژمارەی وێستگەکانی خەڵووز لە ئەندەنووسیا کاریگەریی کردووەتە سەر کار و ژیانی ماسیگرەکان؛ بە گوتەی خۆیان، پاشماوەی وێستگەکان دەریاچە و رووبارەکانی پیس کردووە و کاری ماسیگرتنی سەختتر کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: لە هیچ شوێنێک باسی کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق نەکردووە

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، ئەوان لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، لە هیچ شوێنێک باسیان لە کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق نەکردووە و هێشتا نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.