رووداو دیجیتاڵ
داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە هیرشەکەی شەوی هەینیی شاری زۆلینگنی رۆژئاوای ئەڵمانیا راگەیاند کە تێیدا پیاوێک بە چەقۆ سێ کەسی کوشت و هەشتی دیکەی بریندارکرد. پۆلیسی ئەڵمانیاش دەڵێت، هێرشکارەکە کەسێکی سووریاییە.
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دەربڕینی هاوخەمییە بۆ قوربانییانی هێرشی چەقۆوەشاندنەکەی شەوی 23ـی ئەم مانگە لە شاری زۆلینگنی ئەڵمانیا. لە شوێنی شین و پەژارە، دەبوو ئێستا دەنگی میوزیکی کەرنەڤاڵێک بیسترابا کە بەبۆنەی یادی 650 ساڵەی شارەکە بەڕێوەبچێت.
داواکاری گشتی و پۆلیسی دووسلدۆرف و ڤوپەرتاڵ قسەیان بۆ رۆژنامەڤانان کرد. تورستن فلایس، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی پۆلیسی دووسلدۆرف رایگەیاند: "بەداخەوە سێ قوربانیمان هەن کە گیانیان لە دەستداوە؛ دوو ژن و پیاوێک."
رووداو لەبارەی ژمارەی بریندارانەوە پرسیاری لێکرد و لە وەڵامدا گوتی: "ئێستا بەداخەوە هەشت بریندارمان هەن کە برینی چواریان سەختە و ناشتوانین بوونی مەترسی لە سەر گیانیان دوو بزانین. بەیانی ئەمڕۆ کەسێکی پازدە ساڵانمان دەستگیرکردووە و ئێستا لێکۆلینەوە دەکرێت بۆ ئەوەی بزانین پەیوەندیی بە رووداوەکە هەیە."
مارکوس کاسپەرس، داواکاری گشتیی دووسلدۆرف پێشبینی دەکات هێرشکارەکە کەسێکی پەڕگیر و تووندئاژۆ بێت و بە تیرۆریست ناوی دەبات: "لەبارەی پاڵنەری هێرشکارەکە، ئێمە جارێ هیچ نازانین. لەسەر بنەمای گشتیی بارودۆخەکە، ئێمە وای بۆ دەچین، کە پاڵنەرەکە تیرۆریستییە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە. بەڵام ئەمە لەبەر ئەوە نییە کە ئێمە هێرشکارەکە دەناسین و شتێکی وردتر لەبارەی پاڵنەرەکەی بڵێین، بەڵکو تەنیا لەبەر بارودۆخی گشتیی رووداوەکەیە."
دانیشتووانی شاری زۆلینگن دەپرسن "بۆچی؟" و دەڵێن: "بۆچی جارێکی دیکە خەڵکی بێتاوان لە ئاهەنگگێڕان دا دەبنە قوربانیی رق و کینە؟"
ئەو کەسەی لە شارێکی ئەڵمانیا بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەند کەسێک، سێیانی کوشت و هەشتی دیکەی بریندار کرد، خۆی رادەستی پۆلیسی ئەڵمانیا کرد.
وەزیری ناوخۆی هەرێمی نۆڕدڕاین ڤێستفالن شەوی 24-8-2024 رایگەیاند، "گومانلێکراوی سەرەکیی هێرشەکەی شاری زۆلینگن ـی ئەڵمانیا دەستبەسەرکراوە."
وەزیری ناوخۆی هەرێمی نۆڕدڕاین ڤێستفالن شەوی 24-8-2024 رایگەیاند، "گومانلێکراوی سەرەکیی هێرشەکەی شاری زۆلینگن ـی ئەڵمانیا دەستبەسەرکراوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ