لە مۆسکۆ ئاهەنگێکی بەکۆمەڵی بووکگواستنەوە بەڕێوەچوو


رووداو - مۆسکۆ

لە رووسیا ئاهەنگێکی بەکۆمەڵ بۆ نزیکەی 150 بووک و زاوا رێکخرا کە لە تەمەنی جیاواز بوون و لە چەندین هەرێمی وڵاتەکەوە بەشدارییان تێدا کرد.
 
لە رێوڕەسمەکەدا جگە لە کەسوکاری بووک و زاواکان، میوانانی بیانیش ئامادەی بوون. ئاهەنگەکە بە میوزیک، گۆرانی و سەمای جیاواز بەڕێوەچوو.
 
کەیوان، خوێندکارێکی خەڵکی لوڕستانە و لە ئاهەنگەکەدا بەشداری کردووە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە چوارچێوەی ئەم ئاهەنگەدا، کە لەم کۆشکە گەنجانەدا رێکخراوە، مارەیی 60 بووک و زاوا بڕدراون. ئێستا هاوسەرگیرییان کردووە. ئەستێرە بەناوبانگەکانی هونەر لەگەڵیانن. هەر بۆیە هەموو شتێک بە شێوەیەکی ورد و رەسەن و گەنجانە ئامادە دەکرێت."
 
زارا، خوێندکارێکی ئێرانییە و یەکێکی دیکەبوو لە بەشداربووانی ئاهەنگەکە، دەڵێت، "ئێمە زۆر دڵخۆشین و شانازی دەکەین کە ئێمە لە مێژوویەکی وەها گەنجانەدا، رۆژی سەرەکیی ژیانی هاوسەرگیریمان لە مۆسکۆ بە رێوڕەسمێکی وەها گەنجانە دەستپێدەکەین."
 
بووک و زاواکان دەستی یەکدییان گرت و دەستیان بە سەما کرد. ئەمە جاری یەکەم نییە لە رووسیا ئەو ئاهەنگە دەکرێت و وەکو نەریتی لێهاتووە؛ بۆ ئامادەکاریی بۆ چوونە نێو پرۆسەی هاوژینی، خۆشەویستان ئەو ئاهەنگە ساز دەکەن.