شاندێکی هەرێمی کوردستان لە ژاپۆن بەشداریی لە لووتکەی جیھانیی ئازادیی ئایینی و پێکەوەژیان دەکات

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن، بەشداری لە لووتکەی جیهانیی ئازادی ئایینی و پێکەوەژیان دەکات. سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان دەڵێت: "ژمارەیەک دیداری تایبەتمان هەبووە."

د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی شاندەکە دەکات. شاندەکە لەگەڵ بەشداربووانی کۆنفرانسەکە ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان هەبووە و باسیان لە پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە ھەرێمی کوردستان و رۆڵی مامۆستا و کەسایەتییە ئایینییەکان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ھاووڵاتییانی کوردستان بۆ قووڵکردنەوە و پاراستنی ئەو پێکەوەییەی لە کوردستان هەیە، بۆ ئامادەبووان کردووە.
 
فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کە ئەندامێکی شاندەکەیە رایگەیاند، یەکێک لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ سام بڕاون باک، سەرۆکی لووتکەی جیھانیی ئازادیی ئایینی بوو: "باسمان لە کاری رێکخراوەیی و ئاستەنگییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی رێکخراوە ناوخۆییەکانی قازانج نەویست لە هەرێمی کوردستان کرد، داوای هاریکاری و پشتگیریم لە باڵیۆز سام بڕاون کرد بۆ رێکخراوە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو پشتگیری بۆ گەلی کوردستان دووپاتکردەوە و ئاماژەی بە وەفا و مرۆڤدۆستی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کرد."
 
لووتکەکە لە رۆژانی 22 بۆ 24ـی ئەم مانگە بەڕێوەچوو. شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێر بۆب فوو، سەرۆکی رێکخراوی China Aid، باڵیۆز نەیسن سالیس، سەرۆکی پرۆگرامی ئەنجوومەنی ئەتڵەسی و چەندین بەشداربووی دیکەی لووتکەکە کۆبوونەتەوە.   

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە