سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: هەڵبژاردن ببەمەوە ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دەستپێدەکەین

26-06-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەنێو لایەنگرانی
ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەنێو لایەنگرانی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی زۆرتر و فراوانتر دەکات؛ لە نوێترین هەڵمەتیدا لە شاری لەندەنی پایتەخت لەنێو هەوادارانی بەڵێنی بە دەنگدەران دا، بە دەرچوونەوەی کاروانی ناردنی پەناخوازان بۆ رواندا بەڕێدەکات.
 
ریشی سووناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، "ئەگەر تەماشای تەواوی ساڵەکە بکەیت، بەراورد بەو ماوەیەی ساڵی رابردوو، ژمارەی کۆچبەران کەمی کردووە، بەڵام هێشتا کارەکانمان تەواو نەکردووە. ئێمە بۆ هەمووانمان روونکردووەتەوە، ئەگەر بێیتە ئەم وڵاتە بە شێوەیەکی نایاسایی، ناتوانیت بمێنیتەوە و ئەگەر هەر سەرۆکوەزیران بم، گەشتەکانی رواندا دەستپێدەکەم."
 
پرسی ناردنی پەناخوازان بۆ رواندا، هەڵمەتی هەڵبژاردنە گشتییەکانی بەریتانیای گەرم کردووە. هەڵبژاردنەکە لە 4ی تەممووز دەکرێت، بەڵام ئەنجامی راپرسییەکان لە بەرژەوەندیی سووناک و پارتەکەیدا نین.
 
بەپێی دوایین راپرسیی دەزگای یۆ گۆفی، پارتی پارێزگاران 19% دەنگەکان بەدەستدەهێنێت، لە بەرامبەردا پارتی کاری بەریتانی 42%ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت. هەروەها پارتی راستڕۆی دژە کۆچبەری ریفۆرمی بەریتانی پێشبینی 16%ی دەنگەکان، پارتی ئازادیخواز دیموکراتەکان 9%ی دەنگەکان و پارتی سەوزی چەپڕۆکان  5%ی دەنگەکانیان بۆ کراوە.
 
بەڵام ئەو پارتەی پێشبینی کراوە بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات، بەڵێنی داوە بە هاتنەوەی، بەرنامەی رواندا هەڵدەوەشێنێتەوە.
 
کیار ستارمەر، سەرۆکی پارتی کاری بەریتانی رایگەیاند، "تاکە رێگە بۆ راگرتنی هاتنی کۆچبەران؛ لەنێوبردنی ئەو باندە قاچاخچییانەیە، هەربۆیە ئێمە فەرماندەیەکی ئاسایشی سنوورەکان پێکدەهێنین کە فەرماندەیەکی نوێی هەبێت، دەسەڵاتی تەواوی هەبیت و لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کار دەکەین بۆ لەنێوبردنی ئەو باندانە."
 
بەگوێرەی یەکەم هەڵسەنگاندنی حکومەتی بەریتانیا، خەرجیی رەوانەکردنی هەر پەناخوازێک بۆ رواندا، زیاتر لە 215 هەزار دۆلار لەسەر حکومەتی ئەو وڵاتە دەکەوێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا