ماکرۆن شانازی دەکات بەوەی وڵاتەکەی لەڕووی ژێرخانی ژیریی دەستکرد یەکەمی ئەوروپایە

27-06-2023
لهۆن نەسرەدین
بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە فەرەنسا
بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە فەرەنسا
نیشانەکردن فەرەنسا ژیریی دەستکرد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک گەنج لە شاری تراپێی نزیک پاریسی پایتەختی فەرەنسا، چاویان بە خۆڵ و خاشاک دەکەوێت کە فڕێ دراونەتە سەر شەقامێک، یەکێکیان بە مۆبایلەکەیەوە وێنەی دەگرێت و بە بەرنامەیەکی ژیریی دەستکرد بە بەناوی "کێسک"، چارەسەری کێشەکە دەکات.
 
ئاندرێیا شارەزای ژیریریی دەستکردە و دەڵێ "وێنەکە دەگرین و لە رێگەی بەرنامەی کێسک بۆ ژیریی دەستکرد، رەوانەی شارەوانی شارەکەمانی دەکەین، ئەوان دەستبەجێ زانیاری دەدەنە نزیکترین تیمی پاککەرەوە و کێشەکە بە چەند خولەکێک، چارەسەر دەکەن".
 
لە راپرسییەکی ساڵی 2018ـدا، کەمتر لە 9٪ـی فەرەنسییەکان باوەڕیان بەوە بووە ژیری دەستکرد ئاسانکاری بۆ مرۆڤ دابین بکات؛ بەڵام ئەو رێژەیە لە 2022ـدا بۆ سەرووی 30٪ بەرزبووەوە، بۆیە ئێستا لە خول و بۆنە و کۆنفرانسە تایبەتەکاندا لە فەرەنسا، بانگەشە بۆ ژیریی دەستکرد دەکرێت و حکومەت و کەرتی تایبەت هەوڵی هۆشیارکردنەوە و پەروەردەکردنی تاکی فەرەنسی لەسەر ئەو تەکنەلۆجیایە دەدەن.
 
گرێگوار، راوێژکاری خزمەتگوزاریی ژیری دەستکرد لەبارەی بەرنامەی کێسک ئەی ئای، دەڵێ "ئەمە بەرنامەیەکە ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەی خەڵک و دروستکردنی پیشەی پەیوەست بە ژیری دەستکردە، چونکە لە کەرتی تەکنەلۆجیدا هێشتا خاوەن پیشەی کەممان هەن".
 
ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا شانازی بەوە دەکات وڵاتەکەی لە رووی ژێرخان و بەرەوپێشچوونی ژیریی دەستکردەوە لەسەر ئاستی کیشوەری ئەوروپا، لە پلەی یەکەمدایە.
 
لە فەرەنسا ملیارێک و 500 ملیۆن یۆرۆ بۆ وەبەرهێنان لە ژیریی دەستکرد تەرخان کراوە، کە سەرووی 700 ملیۆنی بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پلاسخارت و جێگرەوەکەی.

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری عومان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نوێنەری نوێی یونامی لە عێراق دەستنیشان کرا و شوێنی جێنین هێنیس پلاسخارت، دەگرێتەوە.