گەورەترین تەلسکۆپ لە چیلی بە تێچووی ملیارێک و 380 ملیۆن دۆلار دروستدەکرێت

25-06-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
ئەو ناوەندەی گەورەترین تەلسکۆپ لە چیلی دروستدەکەن
ئەو ناوەندەی گەورەترین تەلسکۆپ لە چیلی دروستدەکەن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گەورەترین تەلسکۆپ لە چیلی دروستدەکرێت ئامانجی تەلسکۆپەکە لێکۆڵینەوەیە لە بەرگە هەوای تەنە بەردینەکان و پێوانی راستەوخۆی تاودانی گەورەبوونی گەردوون.
 
سووزی سۆڵس، یاریدەدەری بنیاندنان دەڵێت، "ئەمە پڕۆژەی داهاتووە کە رێگەمان بۆ دەکاتەوە بگەینە خاڵی دوورتر لە گەردوون؛ ئەمە پڕۆژەیەکی زۆر گەورەیە؛ ئەم تەلسکۆپە گەورەترینە لە جیهاندا کە لە قۆناخی دروستکردندایە".
 
گەردوونناسان دەڵێن، توانای تەلسکۆپەکە بۆ توێژینەوە وردەکان 5000 هێندەی تەلسکۆپەکانی دیکەیە. هاوکات دەتوانێت 15 هێندەی ئەو تەلسکۆپانەی ئێستا لەکاردان رووناکی هەڵبمژێ و 15 هێندەی تەلسکۆبی هەبڵی بۆشایی ئاسمان وێنەی روونتر بگرێت.
 
ئامانجی تەلسکۆپەکە لێکۆڵینەوەیە لە بەرگە هەوای تەنە بەردینەکان و پێوانی راستەوخۆی تاودانی گەورەبوونی گەردوون.
 
لویس چاڤاریا، نوێنەری کۆمپانیای ESO دەڵێت، "ئەو پرسیارانەی 30 ساڵ پێش ئێستا دەکران ئەمڕۆ بەهۆی ئەم جۆرە تەلسکۆپانەوە وەڵام دەدرێنەوە. ئەو پرسیارانەی ئەم تەلسکۆپە وەڵامیان دەداتەوە پرسیاری ئەمڕۆن، نەوەک 30 ساڵ پێش ئێستا، بۆیە دەبێت هەمیشە هەوڵی دروستکردنی تەلسکۆپی گەورەتر بدەین".
 
تەلسکۆپەکە پێکهاتووە لە ئاوێنەیەک بە تیرەی 39 مەتر و بە 798 ئاوێنەی بچووکی شێوە شەش لا دەورە دراوە. تیرەی تەواوی 85 مەترە و بەرزیەکەشی 74 مەترە؛ ئەمە لە کاتێکدایە تیرەی گەورەترین تەلسکۆپی جیهان تەنیا 8 بۆ 10 مەترە. تێچووی پڕۆژەکە یەک ملیار و 380 ملیۆن دۆلارە و لە بیابانی ئاتاکاما دروستدەکرێت کە بە پاکترین ئاسمان لەسەر زەوی دادەنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ دوای برینداربوونی. وێنە: Brendan SMIALOWSKI / AFP

هەواڵگریی ئەمریکا: پێش ئەوەی تەقەی لێبکرێت، ئێران پلانی هەبووە ترەمپ بکوژێت

پێش هێرشەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ سەر دۆناڵد ترەمپ و بریندارکردنی، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا زانیارییان هەبووە ئێران سەرقاڵی هەوڵێکە بۆ کوشتنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەڵام ئەو پیلانانەی ئێران پەیوەندییان بە هێرشەکەی رۆژی شەممەوە نەبووە.