رووداو دیجیتاڵ/ AFP / JACK GUEZ
لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، لە ئیسرائیل گەورەترین ئاهەنگی هاوڕەگەزخوازان بەڕێوەچوو.
هەرچەندە بەرپرسانی حکومەت داوا لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دەکەن ماسک ببەستن لە کۆبوونەوە و شوێنە قەرەباڵخەکان، بەڵام هاوڕەگەزخوازان لە ئاهەنگەکەدا پابەندی ئەو رێنوێنییە نەبوون، شەڕە ئاو و چەند چالاکییەکی دیکەیان بەڕێوەبرد.
رێکخەرانی ئاهەنگەکە باس لەوە دەکەن، گەورەترین ئاهەنگیان لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کردووە. ئەوە لەکاتێکدایە لە ئاهەنگەکەی ساڵی 2019 دا، نزیکەی چارەکە ملیۆنێک هاوڕەگەزخواز بەشداربوون. یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەشداریکردنی ژمارەیەکی کەمتر لە هاوڕەگەزخوازان ئەوەیە کە ئیسرائیل وڵاتەکەی بەڕووی گەشتیاراندا داخستووە.