لە چیک بەهۆی باهۆزەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی هەڵکردنی باهۆزەوە لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی چیک، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 کەسیش بریندار بوون.
شەوی پێنجشەممە باهۆزێکی تووند ژمارەیەک شار و گوندی ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی چیکی گرتەوە و سەدان خانوو، باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوونی وێرانکرد.
بەگوێرەی پۆلسی چیک، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەکانەوە سەدان کەس گیریان خواردووە و تائێستاش سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیسی چیک بە هاوکاری تیمەکانی رزگارکردن و گرووپە خۆبەخشەکان دەستیان کرووە بە گەڕان بەدوای ئەوانەی گیریان خواردووە یان بێسەرشوێنن.
باهۆزەکە بووەتە پچرانی تەزووی کارەبا و زیاتر لە 120 هەزار کەس لە شەوی رابردووەوە بێکارەبان.
بۆ هاوکاریکردنی تیمەکانی رزگارکردن لەو ناوچەیەش، سوپای چیک ژمارەیەک سەربازی ناردووەتە ناوچەکە و تیمی تایبەتی رزگارکردنیش لە نەمسا و سلۆڤاکیاوە بۆ هاوکاری حکومەتی چیک گەیشتوونەتە ئەو شوێنانەی باهۆزەکەی گرتووەتەوە.