لە چیک بەهۆی باهۆزەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا

25-06-2021
سۆران عومەر
نیشانەکردن چیک باهۆز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی هەڵکردنی باهۆزەوە لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی چیک، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 100 کەسیش بریندار بوون.
 
شەوی پێنجشەممە باهۆزێکی تووند ژمارەیەک شار و گوندی ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی چیکی گرتەوە و سەدان خانوو، باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوونی وێرانکرد.
 
بەگوێرەی پۆلسی چیک، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەکانەوە سەدان کەس گیریان خواردووە و تائێستاش سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
پۆلیسی چیک بە هاوکاری تیمەکانی رزگارکردن و گرووپە خۆبەخشەکان دەستیان کرووە بە گەڕان بەدوای ئەوانەی گیریان خواردووە یان بێسەرشوێنن.
 
باهۆزەکە بووەتە پچرانی تەزووی کارەبا و زیاتر لە 120 هەزار کەس لە شەوی رابردووەوە بێکارەبان.
 
بۆ هاوکاریکردنی تیمەکانی رزگارکردن لەو ناوچەیەش، سوپای چیک ژمارەیەک سەربازی ناردووەتە ناوچەکە و تیمی تایبەتی رزگارکردنیش لە نەمسا و سلۆڤاکیاوە بۆ هاوکاری حکومەتی چیک گەیشتوونەتە ئەو شوێنانەی  باهۆزەکەی گرتووەتەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دایک و باوک لە فینلاند دەتوانن 160 رۆژ پشوو وەربگرن.

لە فینلاند کاتێک ژنێک منداڵی دەبێت مێردەکەیشی 160 رۆژ مۆڵەتی پێدەدرێت

لە فینلاند، دوای ئەوەی ژنێک منداڵی دەبێت، دەتوانێت پشووی دایکانە وەرگرێت. ئەو پشووە باوکەکەش دەگرێتەوە. ئاژانسێکی کۆمەڵایەتیی ئەو وڵاتە دەڵێت، ئامانج لە دیاریکردنی ئەو پشووە بۆ دایک و باوک، بۆ ئەوەیە کە یەکسانیی رەگەزی هەبێت.