زیره‌كی ده‌ستكرد: كاتێك رۆبۆت ده‌سه‌ڵاتی كوشتنی مرۆڤی پێده‌درێت

25-06-2019
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
ئەمریکا زیرەکی دەستکردی خستووەتە بواری سەربازییەوە
ئەمریکا زیرەکی دەستکردی خستووەتە بواری سەربازییەوە
نیشانەکردن جەنگ
A+ A-

رووداو - واشنتن

ئەوەی جاران تەنها له‌ فیلمه‌كاندا هەبوو کە رۆبۆت هاوشێوه‌ی مرۆڤ بتوانێت بڕیاری سه‌ربه‌خۆ بدات، وه‌كو كوشتنی خه‌ڵك، ئه‌مڕۆ تاڕاده‌یه‌كی زۆر بووەته‌ راستی. ئەوە به‌هۆی داهێنانێكی زانستییه‌وه روویداوە کە‌ پێیدەگوترێ زیره‌كی ده‌ستكرد یاخود (AI)، کە وڵاته‌ زلهێزه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بیخه‌نه‌ بواری سه‌ربازییه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌كرێت گۆڕانكاری رشه‌ی به‌سه‌ر جەنگەکانی داهاتوودا بهێنێت.

كۆڵۆنێڵ جێف كۆجاك، فه‌رمانده‌ی پێنتاگۆن له‌ بواری زیره‌كی ده‌ستكرد بە رووداوی راگەیاند "دواجار كه‌ زیره‌كی ده‌ستكرد و فێربوونی ئامێریی ده‌خرێته‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌وه‌، به‌ڕاشكاوییه‌وه‌ بیڵێم ده‌بێت بۆ پاراستنی ژیان به‌كاربهێنرێت. یه‌كێك له شته‌كانی گۆڕەپانی شه‌ڕ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ ته‌نیا نیگه‌رانی كه‌سه‌ خراپه‌كان، دووژمن نین  به‌ڵكو نیگه‌رانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بێچه‌كیشین، هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خه‌ڵكی خۆمانین".

له‌ڕێگه‌ی AIـه‌وه‌ فڕۆكه‌ بێفڕۆکەوانەکان‌ پێویستیان به‌ ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤ نابێت، بەڵکو خۆیان بڕیاری ته‌قه‌كردن دەدەن.

ئه‌لیكسانده‌ر كۆت، زانای باڵا له‌ تاقیگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سوپای ئه‌مریكا بە رووداوی گوت "شه‌ڕ هه‌میشه‌ بریتییبووه‌ له‌ پێكدادانی خواست و بیرۆكه‌ی مرۆڤه‌كان، له‌ داهاتووشدا ره‌نگه‌ هه‌روا بمێنێته‌وه‌. به‌ڵام ره‌نگه‌ ژماره‌ی مرۆڤه‌كان وه‌كو ئامرازێكی شه‌ڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مببێته‌وه". 

له‌كاتێكدا، AI تاوەکو ئێستا به‌رهه‌مێكی كه‌رتی تایبه‌ت بووه‌ و بۆ پڕۆژه‌ی رۆژانه‌ به‌كارهاتووه،‌ وه‌كو گوگڵ ماپ، بەڵام ئه‌مریكا بڕیاریداوه ئه‌و داهێنانه‌‌ بخاته‌ بواری سه‌ربازییه‌وه‌. 

مانگی شوباتی ئه‌مساڵ دوای بڕیارێكی كۆشكی سپی، پێنتاگۆن ستراتیژی سه‌ربازی سه‌باره‌ت زیره‌كی ده‌ستكرد خسته‌ڕوو. زیره‌كی ده‌ستكرد پێناسه‌ ده‌كات به‌ "توانای ئامێره‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی تاوەکو ئێستا ته‌نیا مرۆڤ توانیویه‌تی ئه‌نجامیانبدات وه‌كو ناسینه‌وه‌ی رێچكه‌ و فێربوون له‌ ئه‌زموون و پرۆسێسكردنی زانیارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی بڕیارێكی سه‌ربه‌خۆ".

AI بووەته‌هۆی دروستبوونی پرسیاری ته‌كنیكی و ئه‌خلاقی. پرسه‌ ته‌كنیكه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا كۆمپیوته‌ر ده‌توانێت وێنه‌كان هێنده‌ به‌ڕوونی ببینێت و هه‌میشه‌ دڵنیابێت لێیان تاوەکو خۆی بڕیاریان له‌سه‌ربدات؟ پرسیاره‌ ئه‌خلاقییه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا ده‌بێت رێگه‌ به‌ رۆبۆتێكی بێگیان بدرێت خۆی ژیان له‌ مرۆڤ بسه‌نێته‌وه‌؟ 

لیندزی شێپه‌رد، پسپۆڕی زیره‌كی ده‌ستكرد له‌ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی و نێوده‌وڵه‌تی دەڵێت "له‌سه‌ر پرسیاره‌كه‌ت له‌باره‌ی ئه‌خلاقیبوونی AI: شتێك ده‌بێت بیری لێبكه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ چۆن ده‌توانین تێگه‌یشتنمان بۆ به‌رپرسیارێتی و متمانه‌پێكردن، دڵنیایی و سه‌لامه‌تی له‌و سیسته‌ماندا كه فێربوونی ئامێریان تێدایه‌، پێشبخه‌ین و بگونجێنین.  تاكه‌ رێگه‌ كه‌ وا له ‌من ده‌كات متمانه‌ به‌ سیسته‌مێك بكه‌م كه‌ له ‌هه‌موو  بارودۆخێكدا به‌هانشێوه‌ ره‌فتارده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چه‌ندین جار تاقیبكه‌مه‌وه‌ و هه‌مان ئه‌نجامم پێبدات".

پسپۆڕان ده‌ڵێن، له‌ڕێگه‌ی رادار و لیداره‌وه، كه‌ داهێنانێكی نوێتره‌ و پشت كه‌ رووناكی ده‌به‌ستێت،‌ وردیی ئامێر بۆ ناسینه‌وه‌ی شته‌كان زیادیكردووه‌ . AI ده‌كرێت هێنده گه‌شه‌بكات وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان مرۆڤ بۆ شه‌ڕ نه‌نێرن، به‌ڵام قوربانییه‌كان هه‌میشه‌ مرۆڤی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌بن كه‌ هه‌ژارترن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: AP/ Alberto Pezzali

بەریتانیا پابەندبوونی خۆی بە فەرمانی دەستگیرکردنی نەتەنیاهوو نیشاندەدات

حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، ئەگەر بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی شانشینەکە بکات، ئەوا دەکرێت بە فەرمانی دادگەی نێودەوڵەتیی تاوان (ICC) دەستگیر بکرێت