لە فێستیڤاڵی کان نوێترین تەکنیکەکانی نمایشکردنی فیلم بەکارهێنران
رووداو - کان
لە 72ـەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کان نوێترین تەکنیکەکانی نمایشکردنی فیلم بەکارهێنران.
تەکنیکە نوێیەکان لە بوارەکانی دەنگ، شاشە و رەنگ لە هۆڵەکانی سینەما بەکارهێنران. تەنانەت لە کورسییەکانی بەشی تایبەت، کەسەکە دەتوانێ مۆبایلەکەی لەسەر کورسی بە وایەرلێس شەحن بکاتەوە.