بە بەشداریی سەرکردەی 28 وڵات کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ بەڕێوەدەچێت

25-05-2017
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆبوونەوەی ناتۆ گەیشتە برۆکسل
سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆبوونەوەی ناتۆ گەیشتە برۆکسل
نیشانەکردن ناتۆ
A+ A-

رووداو- برۆکسل

کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە برۆکسڵ بەڕێوەدەچێت، سکرتێری گشتی ئەو رێکخراوەش دەڵێت، ئەمرۆ چەندین بڕیاری گرنگ دەدەین لەوانە دروستکردنی ناوەندێکی هەواڵگرییە لەنێو وڵاتانی ئەندام.

رۆژی پێنچ شەممە لە کاتی گەیشتنی بە شوێنی بەرێوەچوونی کۆبوونەوەکانی لووتکەی ناتۆ لە برۆکسل، یەنس ستۆڵتینبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، کە لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ چەندین پرسی جیهانی تاوتوێ دەکەن، لەوانەش شەڕی داعش و گرووپەکانی دیکەش. 

سکرتێری گشتی ناتۆ هەروەها دەڵێت، بڕیار لەسەر دروستکردنی ناوەندێکی هەواڵگری دەدەن کە ئەرکیان چاودێریکردن و ئاڵوگۆڕی زانیاری دەبێت لەسەر چەکدارانی بیانی لە نێو داعش و گرووپەکانی دیکە. 

یەنس ستۆڵتێنبێرگ ، سکرتێری گشتی ناتۆ گوتی: "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیاری دامەزراندنی ناوەندێکی هەواڵگری دەدەین کە لە نووسینگە سەرەکییەکانی ناتۆ کاردەکەن، ئەوانە کاریان ئاڵوگۆڕی زانیاری دەبێت، بەتایبەتی زانیاری لەبارەی چەکدارە بیانییەکان، هەروەها بڕیار دەدەین لە سەر دەستنیشانکردنی دوو رێکخەری کاروبارەکان بۆ چاودێریکردنی بەرەوپێشچوونی کارەکانی تایبەت بە شەڕی تیرۆر". 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە