تەمەن و تەندروستی دوو بابەتی گەرمی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکان؛ کێبڕکێی بایدن و ترەمپ تووندتر دەبێت

25-04-2023
لهۆن نەسرەدین
 راپرسییەکان لە بەرژوەندیی بایدندا نین
راپرسییەکان لە بەرژوەندیی بایدندا نین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تەمەن و تەندروستی دوو بابەتی گەرمی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکان؛ ئەو دوو مژارە بۆ هەڵبژاردنی 2024 زەقتر دەبن، چونکە ئەگەری زۆرە بایدنی تەمەن 80 ساڵ و ترەمپی 76 ساڵ دوا بەربژێرانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بن.
 
وڵیەم هاوڵ، شارەزای سیاسی دەڵێت، "خۆبەربژێرکردنەوەیەکی مێژوویی دەبێت، چونکە بایدن ئێستا بە تەمەنترین سەرۆکە لە مێژووی ئەمریکا و لە ئەگەری بردنەوەی هەڵبژاردنەکان تەمەنی دەبێتە 82 و لە ساڵی کۆتایی سەرۆکایەتییەکەشی لە تەمەنی 86 ساڵیدا دەبێت".
 
هەر لە ئێستاوە ناوەندەکانی راپرسیی دەستبەکاربوونە؛ نوێترین راپرسیی پەیمانگەی سیاسی لە زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی دەریدەخات؛ لە نێو 10 گەنجی تەمەن 18 تا 29 ساڵ، تەنیا سیانیان لە کار و توانستی بایدن رازین؛ لە کاتێکدا شەش مانگ لەمەوبەر، چوار لەو گەنجانە ئەدای بایدنیان بە ئەرێنی تەماشا دەکرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا هێشتا بایدنی تەمەن 80 ساڵ لایەنگری لە ترەمپی تەمەن 76 ساڵ زیاترە.
 
چەند خاڵێکی ئەرێنی هەن کە خزمەت بە بایدن دەکەن و دەکرێت بابەتی تەمەنەکەی تاڕادەیەک داپۆشن؛ لەوانەش لە سەردەمی ئەو دا، پڕۆژەیاسای ژێرخانی ئابووری، پڕۆژەیاسای رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا پەسەند کران؛ لە سەردەمی ئەودا پەتای کۆرۆنا تاڕادەیەکی زۆر لاواز بوو، هەڵاوسانی ئابووری بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات و چەند سەرکەوتنێكی دیکە.
 
ترەمپ لە تشرینی دووەمی ساڵی 2022وەوە بە فەرمی خۆی بەربژێر کردووە. سەرەڕای هەموو کێشەکان لە هەڵکوتانی لایەنگرانی بۆسەر بارەگای کۆنگرێس لە سەرەتای 2021 تاوەکو تۆمەتبارکردنی لە پەڕاوی بێ دەنگکردنی ئەکتەرێكی پۆڕن؛ هێشتا سەرووی 70٪ـی کۆمارییەکان پشتگیری لە ترەمپ دەکەن.
 
باربرا پێری، شارەزای کاروباری سەرۆکایەتیی ئەمریکا باس لەوە دەکات، "زۆربەی ئەمریکییەکان گرنگی بە بابەتی تەمەن دەدەن و دەشزانین کە تەمەنی بایدن زۆرە، بۆیە دەبێت بایدن کار لەسەر ئەو مژارانە بکات کە جێگەی گرنگی زۆربەی دەنگدەرانە".
 
یەکێک لەو مژارانە پرسی لەباربردنی منداڵانە کە 2 لەسەر سێی ئەمریکییەکان هاوشێوەی دیموکراتەکان پشتگیری لێ دەکەن؛ لە کاتێکدا کۆمارییەکان بە توندی لە دژیدا دەوەستن. فرۆشتنی ئازادانەی چەک و توندوتیژیی نێو کۆمەڵگە و قوتابخانەکان بابەتێکی دیکەیە کە ئەمریکییەکانی دابەشکردووە و سەنگەری کۆمارییەکان و دیموکراتەکانی لە یەکدی توندتر کردووە و کاریگەریی گەورەی لەسەر یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنەکان هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دۆناجین ویڵد لەکاتی تۆمارکردنی ریکۆردەکەی

ژنێکی 59 ساڵان ریکۆردی زۆرترین شناوی شکاند

دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.