د. دلاوەر ئاژگەیی: زیادبوونی جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان بەهۆی نەگەڕانەوەی پێشمەرگەیە

25-02-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن داعش پێشمەرگە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەسەر داوای وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لەڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانس لەگەڵ بەرپرسی بەشی باکووری ئەفریقا و کەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرسی دیسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا، تایبەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کۆدەبێتەوە.
 
د. دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تیشکی خستووەتە سەر چەند خاڵێک، گرنگترینیان بریتی بوون لە "پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە، هەروەها دوایین زانیاری لەسەر پەیوەندییەکان و دانوستاندنی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق. هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی راگەیاندووە کە لە چوارچێوەی دەستووری عێراق لەگەڵ سەرجەم پرسەکان، بەتایبەتی پرسی بودجە، رێککەوێت و هەر لەو چوارچێوەیەشدا چەندین شاندی رەوانەی بەغدا کردووە".
 
نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە بابەتی زیادبوونی جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کردووە، هۆکارەکەشی بۆ نەگەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە و نەبوونی هەماهەنگی لەنێوان بەغدا و هەولێر دەگەڕێتەوە، "گرنگە بەلجیکا وەکو ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەولەتی بەردەوام بێت لە هاوکاریبکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
 
د. دلاوەر ئاژگەیی ئاماژەی بەوە کرد، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە باسکردن لە گرنگیی جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال، گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و "چەند بابەتێکی گرنگی نێوان هەردوولا".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەحمەد عاتف، نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ ئەمریکا.

نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ رووداو: پشتگیریی لە سەربەخۆیی کورد دەکەین

رۆژی پێنجشەممە، 26-09-2024، ئەحمەد عاتف، نوێنەری ئەنجوومەنی راگوزەری یەمەنی باشوور بۆ ئەمریکا قسەی بۆ دیار کوردە، نێردراوی رووداو بۆ نیویۆرک کرد و گوتی: "ئێمە پشتگیری لە هەموو نەتەوەیەک دەکەین کە جیاببێتەوە و سەروەری و سەربەخۆیی خۆی وەربگرێت، بۆ نموونە نەتەوەی کورد. ئەوان دۆزێکی گرنگ و رەوایان هەیە و ئێمەش پشتگیرییان لێدەکەین، پێموایە ئەمە رێگەی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیرییە لە جیهاندا."