گەردەلوولێکی بەهێز هەزاران گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنێتەوە

24-12-2022
دیمەنی گەردەلوولێکی بەهێز لە ئەمریکا
دیمەنی گەردەلوولێکی بەهێز لە ئەمریکا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەپۆلێکی بەهێزی سەرما و سۆڵە چەند ویلایەتێکی ئەمریکای گرتووەتەوە. ئەمریکییەکان شەپۆلەکەیان بە "گەردەلوولی زستانە" ناساندووە. شەپۆلەکە لە هەر شوێنێک بدات، لە ماوەیەکی کەمدا دەیکاتە سەهۆڵ و شەختە. شەپۆلی سەرماکە ناوچە دەشتاییەکانی نێوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتووەتەوە.
 
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، "ئەم شەپۆلە یان ئەو کەشوهەوایە زۆر سارد و تووندە کە دەتوانی لەسەر نەخشەکەش بیبینی و بزانیت چەند ناوچەیەکی گرتووەتەوە و پلەی گەرمی دەگاتە خوار سفر، بۆیە ئەمە مەترسیدارە و زۆر جیدیشە و ویلایەتی ئۆکڵەهۆما دەگرێتەوە تاوەکو ویلایەتی وایمینگ و بۆ مەین، بۆیە داوا لە هەمووان دەکەم پابەندی رێنماییەکان بن".
 
خراپیی کەشوهەوا، هەزاران گەشتی ئاسمانی لە سەرانسەری ئەمریکا هەڵوەشاندووەتەوە. بە هەزاران گەشتیاریش لە فڕۆکەخانەکان گیریانخواردووە و فڕۆکەخانەکانی کردووەتە شێڵتەری مرۆیی.
 
سی جەی میجیا، هاووڵاتیی ئەمریکی دەڵێت، "ناچاربووم تیکت ببڕمەوە، نازانین چی روودەدات کە ئایا سبەی گەشتی ئاسمانی دیکە دەبێت یان نا؟ دەڵێن رەنگە سبەی گەشتی ئاسمانی نەبێت، کریسمسیشە، بۆیە زۆر ناخۆشە".
 
بەگوێرەی دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانیی ئەمریکی، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و سۆڵەی دوو رۆژی رابردوو، زیاتر لە پێنج هەزار و 300 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا هەڵوەشێنراونەتەوە و چاوەڕێش دەکرێت شەپۆلەکە تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت و گەشتی ئاسمانی زیاتر رووبەڕووی کێشە و گرفت بکاتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ دوای برینداربوونی. وێنە: Brendan SMIALOWSKI / AFP

هەواڵگریی ئەمریکا: پێش ئەوەی تەقەی لێبکرێت، ئێران پلانی هەبووە ترەمپ بکوژێت

پێش هێرشەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیە بۆ سەر دۆناڵد ترەمپ و بریندارکردنی، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا زانیارییان هەبووە ئێران سەرقاڵی هەوڵێکە بۆ کوشتنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەڵام ئەو پیلانانەی ئێران پەیوەندییان بە هێرشەکەی رۆژی شەممەوە نەبووە.