بلاک فرایدەی؛ نەریتی ئەمریکییەکان و رۆژانی هەرزانکردنی نرخ

24-11-2023
سینان تونجدەمیر
بڵاک فرایدەی لە ئەمریکا
بڵاک فرایدەی لە ئەمریکا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمریکییەکان ساڵانە وەکو نەریت، لەم کاتەی ساڵ و لە بلاک فرایدەیدا، داشکاندن یان هەرزانکردنی نرخ بۆ زۆرینەی کاڵا و کەلوپەلەکان دادەنێن، لەو کاتەدا هەموو شتێک هەرزانترینە. لە جلوبەرگەوە تاوەکو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان. 
 
هاووڵاتییان لەگەڵ دەستپێکردنی بلاک فرایدەیدا، روو لە بازاڕەکان دەکەن و تاوەکو مامەڵە لەگەڵ کاڵا هەرزانکراوەکان بکەن، پێداویستییەکانیان بە نرخی هەرزان بکڕن، هەر بۆیە لە شاری نیویۆرک هەفتەیەک پێشتر دەستپێدەکات. 
 
ئەو داشکاندن و هەرزانکردنی نرخە سەرانسەری ئەمریکا دەگرێتەوە، هەندێ کەلوپەل نزیکەی 50٪ داشکاندنیان بۆ دەکرێت.
 
ئەو نەریتە لە ساڵی 1952 دەستی پێکردووە و یەکەم هەینی دوای جەژنی سوپاسگوزاری، دەستپێدەکات. لە ئەمریکا زۆر بە گرنگی و بایەخەوە سەیر دەکرێت بۆیە نەوەک تەنیا یەکەم هەینی بەڵکو هەفتەکانی دیکەش بەردەوام دەبێت. 
 
سارا مێسینا، هاووڵاتییەکی نیویۆرکە لەبارەی بلاک فرایدەوە دەڵێت، "ئێمە زۆرمان پێ خۆشە ئەپڵ ئاییرتاگ بکڕین. بەو پێیەی ساڵی داهاتوو هەندێک پلانی گەشتکردنمان هەیە، حەز دەکەین هەموو شتێک بە باشی ئەنجام بدەین. ئێمە بەدوای داشکاندندا دەگەڕاین و دوێنێ هەرزانتر بوو و کڕیمان."
 
ماریان گیلستراپ، هاووڵاتییەکی دیکەیە گوتی، "ئەم ساڵ پێویستم بە بەتانییە چونکە نیویۆرک زۆر ساردە. هەروەها هیوادارم لە کاتی خۆیدا لە بلاک فرایدەی بەدەستی بهێنم. هیوادارم داشکاندنێکی زۆر باش بکرێت. تائێستا سەیرم نەکردووە بەڵام 50% داشکاندن یان زیاتر زۆر باش دەبێت."
 
زۆرینەی ئەمریکییەکان لەو رۆژەدا هەر شتێک کە بیانەوێت دەگەڕێن تاوەکو بە هەرزانترین نرخ دەستییان بکەوێت، دیلاینا پێرێز، یەکێکە لەو هاووڵاتییانە و دەیەوێت عەترە دڵخوازەکەی بە داشکاندنی 40% بۆ 50% بکڕێت. 
 
مەبەست لە بلاک فڕایدەی ئەوەیە کە جەژنی کریسمس لە ئێستاوە دەستپێدەکات، لەو کاتە بەدواوە ئیدی کاتی جەژن و ئاهەنگەکانە. بۆیە پێویستە خەڵک سوودی لێوەربگرن، بۆیە بەشێکیان دیاری بۆ یەکدی دەکڕن و پێکەوە کاتە خۆشەکانیان بەسەردەبەن. جیاواز لەوەش ئەو رۆژە یارمەتی بووژانەوەی ئابووری دەدات لە وڵاتەکەدا. 
 
ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دەژین تاوەکو سوود لەو رۆژە وەربگرن، دەبێت بچنە بازاڕەکان یان لەڕێگەی بازاڕی ئۆنلاینەوە تاوەکو نیوە شەوی هەینی مامەڵەکانیان ئەنجامبدەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەنگی نوێنەرانی 7 ویلایەتە یەکلاییەنەبووەوەکان 93 دەنگە

لە هەڵبژاردنی ئەمریکا چ شتێك بەلای دەنگدەری ویلایەتە یەکلایینەبووەوەکان گرنگە؟

کاتێك باس لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکرێت، پرسی ویلایەتە یەکلاییەنەبووەوەکان دێتە پێش، کە حەوت ویلایەتن و بەپێی راپرسییەکان هیلاری تێیاندا پێشەنگە .