لە کۆڵۆمبیا گەورەترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

24-10-2021
دڵزار زوبێر
نیشانەکردن کۆڵۆمبیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گەورەترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە کۆڵۆمبیا، کە هاوکات لەلایەن کۆڵۆمبیا و ئەمریکاوە داواکراوبوو دەستگیرکرا. کە بەرپرسانی وڵاتەکە بە هاوشێوەی پابلۆ ئیسکۆبار، گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەری سەدەی رابردوو باسی دەکەن. 
 
رۆژی شەممە 23-10-2021 دایرۆ ئەنتۆنیۆ ئوسوگا، ناسراو بە ئۆتۆنیێڵ لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سوپا، هێزی ئاسمانی و پۆلیسدا دەستگیرکرا. پێشتر حکومەتی کۆڵۆمبیا بڕی 800 هەزار دۆلار خەڵاتی بۆ ئەو کەسە دانابوو، کە زانیاری لەبارەی شوێنەکەیەوە بدات. هاوکات ئەمریکاش خەڵاتی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ دەستنیشانکردن و ئاشکراکردنی شوێنەکەی دیاریکردبوو. 
 
ئایڤان دووک، سەرۆکی کۆڵۆمبیا لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا دەستگیرکردنی ئۆتۆنیێڵی راگەیاند و گوتی کە لەم سەدەیەدا، ئەمە گەورەترین گورزلێدانە لە بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە وڵاتەکەیاندا. گوتیشی: "ئەم گورزلێدانە تەنیا دەکرێت بە لەنێوچوونی پابلۆ ئیسکۆبار لە ساڵەکانی 1990دا بەراورد بکرێت". 
 
ئۆتێنیێل، لە حەشارگەیەکی گوندەکەی لە پارێزگای ئەنتیۆکوای باکووری رۆژئاوای کۆڵۆمبیا کە دەکەوێتە نزیک سنووری پەنەما دەستگیرکرا. هێشتا  پۆلیس وردەکاری لەبارەی چۆنیەتی دەستگیرکردن و رووبەڕووبوونەوەی ئۆتۆنیێڵ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام سەرۆکی کۆڵۆمبیا گوتی کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ئەفسەرێکی پۆلیس کوژراوە. دواتر هێزە چەکدارەکانی کۆڵۆمبیا وێنەی ئۆتۆنیێلیان بە قۆڵبەستکراوی بڵاوکردەوە.  
 
پێشتر چەندین ئۆپەراسیۆنی گەورە بە بەشداری هەزاران پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی ئەنتۆنیا ئۆسۆگا ، بەڵام تاوەکو ئێستا هەموویان بێ ئاکام بوون.
 
پێش 10 ساڵ، دوای ئەوەی براکەی لە سەری ساڵی نوێ لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پۆلیس کوژرا، ئۆتۆنیێل بووە سەرۆکی تۆڕی ماددەی هۆشبەر بە ناوی گۆڵف کلان.  
 
بۆ کۆڵۆمبیا دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی وەهای ماددەی هۆشبەر، سەرکەوتنێکی گەورەیە چونکە هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە باندەکەی بە "بەهێزترین رێکخراوی تاوانکاری" وڵاتەکە ناساندووە و لای خۆشیەوە ئەمریکا باندەکە بە "باندێکی پڕچەک و زۆر تووندڕەو" ناودەبات. 
 
باندەکە، کە لەنێوخۆ و دەرەوەی کۆڵۆمبیا کاردەکات، پەیوەندیی نێودەوڵەتیی بەهێزیان هەیە و بەگوێرەی پۆلیسی کۆڵۆمبیا لە چەندین تاوانی وەکو بازرگانی ماددەی هۆشبەر، بەقاچاخبردنی مرۆڤ و دەرهێنانی نایاسایی زێڕ لە کانەکاندا تێوەگلاوە. 
 
وا گومان دەکرێت، باندەکە هەزار و 800 هێزی چەکداری هەبێت، کە خۆیان لە دارستانە چڕەکاندا دەشارنەوە و بەشێک لە ئەندامانی باندەکە لە هەریەکە لە وڵاتانی ئەرجەنتین، بەڕازیل، هندۆڕاس، پیڕۆ و ئیسپانیا دەستگیرکراون. هاوکات باندەکە زۆربەی رێچکە نهێنییەکانی بە قاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر لە نێوان کۆڵۆمبیا و ئەمریکادا کۆنتڕۆڵکردووە. 
 
ئێستا ئۆتۆنیێڵ هەریەکە لە تۆمەتەکانی ناردنی باری کۆکایین بۆ نێو ئەمریکا، کوشتنی ئەفسەرانی پۆلیس و بەکارهێنانی منداڵان لە قاچاخچیێتیەکەیدا دەخرێتە پاڵ. هاوکات لە ساڵی 2009 وە لە ئەمریکا داواکراوە. 
 
پابلۆ ئیسکۆبار کێبوو؟
 
پابلۆ ئێمیلیۆ ئیسکۆبار گاڤیریا (1949-1993) کە کوڕی جووتیارێکی کۆڵۆمبی بوو، لە ساڵەکانی 1980 تاوەکو سەرەتای 1990 بە قاچاخچیی کۆکایین ناوی دەرکرد. سەرۆکایەتی باندێکی بە ناوی مێدێڵین کارتێڵی دەکرد، کە بازرگانیی کۆکایینی لە نێوان کۆڵۆمبیا و ئەمریکادا قۆرخکردبوو.
 
ئیسکۆبار، گەورە بازرگانی کۆڵۆمبیی ماددەی هۆشبەر بوو، کە بە "پادشا یان لۆردی کۆکایین"ناودەبرا. ئیسکۆبار بە گەورەترین و دەوڵەمەندترین بازرگانی ماددەی هۆشبەرە لە مێژوو مرۆڤایەتیدا دادەنرێت و سامانەکەی بە بەهای 30 ملیار دۆلاری ئەمریکی لە کاتی مردنیدا مەزەندە دەکرا، کە بۆ ساڵی 2021 یەکسانە بە 64 ملیار دۆلاری ئەمریکی. 
 
پابلۆ ئیسکۆبار یەکێکە لەو کەسانەی کە لەدوای دوو دەیە لە مردنیشی هێشتا قسە و باسی زۆری لەبارەیەوە دەکرێت، تەنانەت چەندین گۆرانی و فیلم لەسەر ژیانی بەرهەمهێنراون.
 
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی بەریتانی، لە کۆتایی ساڵەکانی 1980دا، ئیسکۆبار ئۆفەرێکی بە بڕی 10 ملیار دۆلار خستە بەردەم وڵاتەکەی بۆ دانەوەی قەرزەکانی کۆڵۆمبیا، ئەگەر لێبووردنی بۆ دەربکەن.
 
هاوکات دەگوترێت کاتێک لە نێوان ساڵەکانی 1992-1993 لەگەڵ کچەکەی رایدەکرد، ئیسکۆبار 2 ملیۆن دۆلاری خستە سەر ئاگر و سووتاندی بۆ ئەوەی کچەکەی گەرمبکاتەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی فایسێرڤ لە شاری میلواوکی ویلایەتی ویسکۆنسن

کۆنگرەی کۆمارییەکان دەکرێت و ترەمپ بەربژێری سەرۆکایەتیی ئەمریکایە

ئەمڕۆ کۆنگرەی کۆمارییەکان بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات. لە دوا رۆژی کۆنگرەکە کە دەکاتە پێنجشەممە ترەمپ وەکو بەربژێری ئەو پارتە دەستنیشان دەکرێت. دوای رووداوی تەقەکردن لە ترەمپ، زۆرترین چاوەکان لەسەر لایەنی ئەمنیی کۆنگرەکەن.