لە نایجیریا تەقینەوە لە دوو مزگەوت روویاندا

24-10-2015
هشیار عادل
نیشانەکردن نایجیریا
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

بەهۆی تەقینەوەیەک لە نێو مزگەوتێکی تازە دروستکراوەدا لە شاری یۆلای باکووری رۆژهەڵاتی نایجیریا 27 کەس کوژران و نزیکەی 96 کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی شارەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی  گوتارخوێنی مزگەوتی جامبۆتۆ کۆتایی بە گوتارەکەی هێنا و نوێژخوێنەکان هەستانەوە تەقینەکی گەورە لە ناو مزگەوتەکەدا روویدا و، بەو هۆیەوە بە دەیان کەس لە نوێژخوێنان کوژران.

لە لایەکی دیکەوە لە شاری مایدوگۆری لە باکوری رۆژهەڵاتی نایجیریا بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی دیکەوە 28 کەس کوژران و نزیکەی 20 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیاریەکانی ئاژانسە هەواڵییەکانی نایجیریا، تەقینەوەکەی مایدۆگۆری لە ناوچەی"جیداری" لە ناوەندی پارێزگای بورنۆ روویداوە و، بەو هۆیەوە 48 کەس بوونەتە قوربانی.

دوای ئاڵۆزیەکانی نایجیریا نزیکەی 17 هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی گرووپی بۆکۆحەڕام لە نێجریا بەرە و وڵاتانی چاد و نێجێر و کامیرۆن هەڵاهاتوونە و، زیاتر لە 2 ملیۆن و 500 هەزار کەسی دیکەش ئاوارە بوونە.

لە ساڵی رابردوو گرووپی بۆکۆحەڕام بەیعەتی بە رێکخراوی داعش دا و خۆی وەک ویلایەتی رۆژئاوای ئەفریقا ناساند.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە