یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ خەڵکی کوردستان: داهاتوویەکی روونتان لەپێشە

25-09-2024
دیار کوردە @diyarkurda
باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک
باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک
A+ A-
 
رووداو - نیویۆرک

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی راگەیاند، هەرێمی کوردستان "داهاتوویەکی روونی لەپێشە، ئەگەر بە دیموکراسییەوە پابەند بێت."
 
باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک رۆژی سێشەممە 24-09-2024 لە نیویۆرک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گەلی کوردستان لە هەرێمی کوردستان داهاتوویەکی روونی لەپێشە، ئەگەر بە پڕۆسەی دیموکراسییەوە پابەند بێت و لەسەر رێگەی دیموکراسی بڕوات."
 
گوتەکەی باربارا لیف لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا بوو تایبەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.
 
کاژێر 12:01ی رۆژی 25-09-2024 بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد. هەڵبژاردنەکە رۆژی 20-10-2024 دەکرێت.
 
دەقی پرسیار و وەڵامەکەی رووداو لەگەڵ باربارا لیف
 
رووداو: هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن ئەنجام دەدات و دڵنیام کە پەیامت بۆ کورد هەیە. تۆ بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ئەوان کارت کردووە و هانت داون؛ دەتەوێت چی بە کورد بڵێیت؟
 
باربارا لیف: هیوای باشترین بۆ خەڵکی کوردستان دەخوازم. ئێوە داهاتوویەکی روونتان لەپێشە، ئەگەر بە دیموکراسییەوە پابەندبن و لەسەر رێگەی دیموکراسی بڕۆن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە