رووداو دیجیتاڵ
کێڤن کاساس زامۆرا، سکرتێری گشتیی پەیمانگەی نێودەوڵەتیی بۆ دیموکراسی و یارمەتیی هەڵبژاردن (International IDEA) لە لێدوانێکیدا بۆ رووداو، دەڵێت: "لە سەرانسەری جیهان ئاڵنگاری بۆ دیموکراسی دروستبووە."
زامۆرا لە بارەگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک قسەی بۆ دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگە رووداو لە ئەمریکا کرد گوتی: "یەکێک لەو شتانەی لە راپۆرتەکانماندا دۆزیومانەتەوە ئەوەیە کە ئاڵنگارییەکانی بەردەم دیموکراسی، بە سرووشت، جیهانین، لە وڵاتانی دەوڵەمەند، وڵاتانی هەژار، دیموکراسییە داچەسپێنراو و دیموکراسییە نوێیەکانیشدا هەن، بۆیە بە بڕوای من، لەبەر ئەوە، بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵەنگارییانە، پێویستیان بە وەڵامێکی جیهانی هەیە."
زامۆرا کە پەیمانگەکەی تایبەتەبە بە بەهێزکردنی دامەزراوە و پڕۆسە دیموکراسییەکانی سەرانسەری جیهان، ئاماژەی بەوە کرد، یەکێک لەو گرفتانەی بۆ دیموکراسی لە سەرانسەری جیهان دروستبووە، دروستبوونی دووبەرەکییە لەنێو کۆمەڵگەکان.
ئەو دەڵێت: "نموونە ئاستی ئەو جەمسەردارییەی کە هەیە، شتێکی زۆر خراپە کە لە هەموو جۆرە وڵاتێکدا دەیبینی. بەشێکی زۆری ئەو جەمسەردارییە بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست و شتی لەو جۆرەوە دروستبووە، کە ئەمە لە هەموو شوێنێک روودەدات."
دەقی گوتەکانی کێڤن کاساس زامۆرا بۆ رووداو:
دیموکراسیی ئەمریکاشی لێ بەدەرناکەم، بە بڕوای من لە سەرانسەری جیهان ئاڵنگاریی بۆ دیموکراسی هەیە، لە هەموو جۆرە وڵاتێک. بە دیاریکراوی یەکێک لەو شتانەی لە راپۆرتەکانماندا دۆزیومانەتەوە ئەوەیە کە ئاڵنگارییەکانی بەردەم دیموکراسی، بە سرووشت، جیهانین، لە وڵاتانی دەوڵەمەند، وڵاتانی هەژار، دیموکراسییە داچەسپێنراو و دیموکراسییە نوێیەکانیشدا هەن، بۆیە بە بڕوای من، لەبەر ئەوە، بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵەنگارییانە، پێویستیان بە وەڵامێکی جیهانی هەیە. بۆیە هیچ وڵاتێکی دیاریکراوی لێ بەدەرناکەم. من نیگەرانیم هەیە لە بارەی هەندێ شتی دیموراسییەکەی ئەمریکا، بەڵام دەتوانم بڵێم...
بۆ نموونە ئاستی ئەو جەمسەردارییەی کە هەیە، شتێکی زۆر خراپە کە لە هەموو جۆرە وڵاتێکدا دەیبینی. بەشێکی زۆری ئەو جەمسەردارییە بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست و شتی لەو جۆرەوە دروستبووە، کە ئەمە لە هەموو شوێنێک روودەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ