24-06-2023
00:09
ڤاگنەر لە رۆستۆڤ دەستی بە کشانەوە کرد
زیاتر بخوێنەوە
23:21
کرێملین: لێپێچینەوە لەگەڵ چەکدارە یاخیبووەکان ناکەین و پریگۆژین دەچێتە بێلارووس
کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا - کرێملین
23:11
کرێملن: نازانین سەرۆکی ڤاگنەر لە کوێیە
زیاتر بخوێنەوە
22:36
ئۆکراینا دەڵێت هێزەکانیان پێشڕەوەییان کردووە
زیاتر بخوێنەوە
22:11
زیاتر بخوێنەوە
21:53
سەرۆکی ڤاگنەر: مەودای نێوانمان لەگەڵ مۆسکۆ 200 کیلۆمەتر بوو و یەک دڵۆپ خوێن نەڕژاوە
یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی ڤاگنەر
21:06
زیاتر بخوێنەوە
20:41
سەرۆکی ڤاگنەر گەڕانەوەی هێزەکانی بۆ پێگەکانیان رادەگەیێنێت
سەرۆکی ڤاگنەر گەڕانەوەی هێزەکانی بۆ پێگەکانیان رادەگەیێنێت
20:33
سەرۆکی بێلاڕووس: سەرۆکی ڤاگنەر رازیبووە جووڵەی هێزەکانی بەرەو مۆسکۆ رابگرێت
20:19
زیاتر بخوێنەوە
20:00
فەرەنسا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات گەشت بۆ رووسیا نەکەن
19:48
زیاتر بخوێنەوە
19:45
زیاتر بخوێنەوە
19:28
سەرۆکشارەوانیی مۆسکۆ: دۆخی شارەکە سەختە و دووشەممە پشووە
19:08
رووسیا بۆ وڵاتانی رۆژئاوا: دۆخی نێوخۆی رووسیا بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانتان نەقۆزنەوە
لە مۆسکۆ گەنجێک ئاڵای رووسیای بەرزکردووەتەوە. وێنە: AFP
18:49
17:43
لاتڤیا سنوورەکانی بەڕووی رووسیادا دادەخات
17:39
گرووپی ڤاگنەر 400 کیلۆمەتر لە مۆسکۆوە دوورە
16:48
16:42
19:30
دوای کەمتر لە 24 کاژێر ڤاگنەر پێشڕەوییەکانی راگرت؛ 'نامانەوێت خوێن بڕژێت'
ژمارەیەک چەکداری گرووپی واگنەر لە (24-6-2023) لەسەر تانکێکن لە رۆستۆڤ، وێنە: STRINGER / AFP
رووداو دیجیتاڵ
هاوپەیمانەکەی دوێنێی پووتین بۆ دوژمنی ئەمڕۆی گۆڕدرا. یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گرووپی ڤاگنەر یاخی بووە و دژی سوپای رووسیا وەستاوەتەوە، لەبەرامبەردا ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا گرووپەکەی بە خیانەتکار وەسفدەکات و رایگەیاند "خەنجەریان لە پشتمان داوە و بەتووندی رووبەڕوویان دەبینەوە".
یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی رێکخراوی ڤاگنەر رایگەیاند، سەرۆکایەتیی سوپای رووسیایان لە هەرێمی ڤۆستۆک "بەبێ تەقاندنی یەک گوللـەش کۆنترۆڵکردووە". ئەمە لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ (شەممە، 24-6-2023) هێزەکانی گرووپی ڤاگنەر چوونە نێو شارەکە و دوو بنکەی سەربازی و فڕۆکەخانەیەکی جەنگییان کۆنترۆڵکرد.
پریگۆژین دەڵێت، 25 هەزار چەکدار بە نوێترین چەک لە تۆپ و تانکی زیرەک لەژێر دەستیدان و چاوەڕێی ئاماژەیەکی ئەون. پریکۆژین سوپای رووسیا بە هێرشکردنە سەر گرووپی ڤاگنەر تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، ئامانجیان کۆتایی پێهێنانیانە. سوپای رووسیاش رەتیکردەوە و داوای لە ئەندامانی گرووپەکە کرد چەکەکانیان دابنێن.
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاندووە "گرووپی ڤاگنەر کە رۆژانێك شان بە شانی سوپای رووسیا لە ئۆکراینا شەڕی دەکرد، ئێستا یاخی بووە و خەنجەریان لە پشتی ئێمە داوە، ئێمە بە تووندی رووبەڕوویان دەبینەوە و بە سزای خۆیانیان دەگەیێنین".
هەر ئەمڕۆش دوای ئەوەی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا هێرشەکەی پریگۆژینی بە "خیانەت و ناپاکی" ناوبرد. پریگۆژین وەڵامی دایەوە و گوتی: پووتین "بە هەڵەداچووە".
ئەو سەرکردە سەربازییە لە پەیامەکەیدا بۆ پووتین دەڵێت، ناپاکیی راستەقینە لە نێو سوپای رووسیادایە، نەوەک گرووپی ڤاگنەر.