ئایسلاند زۆرترین ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
لەنێو وڵاتانی ئەندام لە زۆنی شینگن، ئایسلاند ئاسانترین و ماڵتاش قورسترین سیاسەتی ڤیزەپێدانیان هەیە.
ساڵی 2023 ئایسلاند تەنیا 2٪ـی داواکاریی ڤیزای رەتکردووەتەوە. ماڵتا 16٪ـی داواکارییەکانی رەتکردووەتەوە.
بەدرێژایی ساڵی رابردوو هەموو وڵاتانی شینگن 8 ملیۆن و 500 هەزار ڤیزایان داوە.
سویسرا وڵاتێکی دیکەی زۆنی شینگنە و بەوە بەنێوبانگە کە سیاسەتێکی کۆچبەریی تووندی هەیە، کەچی بۆ ڤیزەپێدان لەگەڵ لاتڤیا دووەمین و سێیەمین وڵاتن کە بەئاسانتر ڤیزا دەدەنە خەڵک.